ئێران: هێرشبکرێتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان وەڵامێکی توندمان دەبێت
حسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداریدا لە هەر هێرشێکی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و دەڵێت وەڵامێکی توند و چاوەرواننەکراومان دەبێت.
فەرماندەی سوپای پاسداران بە کەناڵی فەرمی ئێرانی راگەیاند: وڵاتەکەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل و دەزگاکانی راگەیاندنی ئەو وڵاتە بە جدی وەردەگرێت و دەشڵێت گرنگتر لە هەڕەشەکان چۆنێتی وەڵامدانەوەیە.
حسێن سەلامی وتیشی هەر وڵاتێک هەوڵی زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییەکانی ئێران بدات ئەوا بە توندی وەڵامدەدرێتەوە.