هه‌فته‌ی داهاتوو 200 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر زه‌وی وه‌رده‌گرن
وا بڕیاره، له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ناوی 200 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر بگه‌ڕێته‌وه و سوودمه‌ند بن له وه‌رگرتنی زه‌وی و بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرای كرد، هه‌فته‌ی داهاتوو ناوی 200 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر بۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ته‌نیا ناوی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانی تێدا نییه، كه له وه‌زاره‌ته‌كانی ئه‌وقاف و كشتوكاڵ كار ده‌كه‌ن، فه‌رمانبه‌ری كۆی وهزارهتهكاننی تر سوودمه‌ند ده‌بن له وه‌رگرتنی زه‌وی، به‌ڵام وه‌زاره‌ته‌كانی ئه‌وقاف و كشتوكاڵ كۆمه‌ڵێك ڕێككارییان ماوه و ئه‌ویش له ئایینده‌یه‌كی نزیك ته‌واو ده‌بێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكرد، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوه‌كان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ده‌ست ده‌كات به ئه‌نجامدانی تیروپشك بۆ پرسی دابه‌شكردنی زه‌وی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ته‌واوی شار و شارۆچكه‌كان.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی 27ی ئازاری 2024، بڕیاریدا به دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری ڕاسپارد به‌وه‌ی پرۆسه‌كه به خێرایی ئه‌نجام بدات.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هه‌ر پارچه زه‌وییه‌ك كه دابه‌ش ده‌كرێت، 200 مه‌تره، تێكڕای ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینانه‌ی كه سوودمه‌ند ده‌بن له بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، 300 بۆ 350 هه‌زار كه‌س ده‌بن و له‌ئێستاشدا ته‌نیا قۆناغی یه‌كه‌می پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی كۆتایی هاتووه و ئه‌و 200 هه‌زار فه‌رمانبه‌ره‌ی له هه‌فته‌ی داهاتوو زه‌وی وه‌رده‌گرن، قۆناغی دووه‌می پرۆسه‌كه‌یه و پێشبینی ده‌كرێت تا كۆتایی ئه‌مساڵ كۆی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی زه‌وی ده‌یانگرێته‌وه سوودمه‌ند بن له بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.