19.4 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

عێراق هه‌فته‌یه‌كی پڕ له‌ ناڕه‌زاییی و خۆپیشاندانی به‌ڕێكرد داواكارییه‌كان له‌سه‌ر دامه‌زراندنه‌

هەفته‌یه‌كه‌ له‌ زۆربه‌ی شار و پارێزگاكانی عێراق خۆپیشاندانه‌ ،زۆربه‌شیان داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن له‌ حكوومه‌تی عێراق ، به‌تایبه‌تی پزیشكانی تازه‌ ده‌رچووی زانكۆكان، داوا ده‌كه‌ن له‌ په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی 2025ی عێراق شوێنیان بۆ بكرێته‌وه‌ و به‌ هه‌میشه‌یی دابمه‌زرێن له‌ نه‌خۆشخانه‌ فه‌رمییه‌كاندا .

هه‌فته‌ی ڕابردوو پزیشكانی دانه‌مه‌زراو له‌ پارێزگاكانی به‌غداد ، نه‌جه‌ف ، بابڵ له‌به‌رده‌م پارێزگاكان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق گردبوونه‌وه‌ و خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا ،دروشمه‌كانیان بریتی بوو له‌ دامه‌زراندن وه‌كو پزیشكی هه‌میشه‌یی له‌ بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كان و نه‌خۆشخانه‌ حكوومییه‌كاندا ، ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو كه‌ كه‌رتی ته‌ندروستی له‌ عێراق په‌راوێزخراوه‌ و ئێمه‌ چه‌ندین ساڵه‌ ده‌خوێنین مافی خۆمانه‌ دابمه‌زرێین ، چونكه‌ دامه‌زراندنمان په‌یوه‌سته‌ به‌ لایه‌نی ژیان و ته‌ندروستی خه‌ڵك ئه‌وه‌ش نابێت فه‌رامۆش بكرێت .

له‌ لایه‌كی ترهه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 16-2-2025 سه‌دان كارمه‌ندی ژینگه‌پارێز له‌ پارێزگای به‌سره‌ گردبوونه‌وه‌ و داوای زیادكردنی مووچه‌یان كرد ،له‌ دروشمه‌كانیاندا ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو كه‌ پێویسته‌ هه‌مواری مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان بكریته‌وه‌ به‌جۆرێك بگونجێت له‌گه‌ڵ ژیان و گوزه‌رانی ئیستادا .

جێی باسه‌ ، زۆرترین مووچه‌ی كارمه‌ندانی ژینگه‌پارێز له‌ پارێزگاكانی عێراق له‌ نێوان 170 هه‌زار دینار تا 350 هه‌زار دیناری عێراقی ده‌بێت . تا ئیستا وه‌كو پێویست وه‌ڵامی داخوازییه‌كانی خۆپیشانده‌ران له‌ پارێزگاكانی عێراق نه‌دراوه‌ته‌وه‌.

ئەمانەش هەن

هاتوچۆی هەولێر: ئاگاداری ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلانە دەکاتەوە کە تابلۆی گەشتکردنیان وەرگرتووە.

aso

لەم چەند ڕۆژەدا مووچەی مانگی ئەیلوول دابەش دەکرێت.

aso

دوای تێپەڕبوونی 8 مانگ.. تا ئێستا پەرلەمانی عێراق بێ سەرۆكە

mohammed