سیامەند ئێلی، بەڕێوەبەری ناوەندی پەیوەندی ڕۆژنامەوانی یەپەگە لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، ئەم پەیامە بە ئامانجی وەستاندنی شەڕە، ئێمە بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی دیموکراسی و ئاشتی و دیالۆگەوە دەبات.
ئەم بانگەوازە ڕێگە لەبەردەم ئاشتەوایی و خاوەنداریەتی مافی خەڵکی دەکاتەوە، بە سەدان هەزار خەڵکی باکوور و ڕۆژئاوای سووریا چاوەڕێی ئەو پەیامە بوون. ئەو پەیامە بۆ ئێمە گرنگییەکی گەورەی هەیە و ئەو بانگەوازە بۆ ڕاگرتنی سەردەمی شەڕە، “ڕێبەر ئۆجەلان، جارێکی دیکە ڕێگەی چارەسەری ئاشتەوایی و دیموکراسی خستە بەردەممان.”