نیسان 20, 2025
rasr.press

ئەمەریکا دژی ئۆکرانییەکان بڕیار دەدات

ئیدارەی نوێی ئەمەریکا بە سەرکردایەتیی دۆناڵد تڕەمپ، لەپلانیدایە مافی مانەوەی کاتیی نزیکەی 240 هەزار پەنابەری ئۆکراینی هەڵبووەشێنێتەوە کە لە ئەمەریکا نیشتەجێن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاژانسی (ڕۆیتەرز) لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی تڕەمپ بڵاوی کردەوە: ئیدارەی نوێی ئەمەریکا لە پلانیدایە مافی پەنابەری نزیکەی 240 هەزار پەنابەری ئۆکراینی هەڵبوەشێنێتەوە کە لە کاتی جەنگی ئۆکڕاینا و ڕووسیا پەنایان بۆ ئەمەریکا بردبوو.

ئەم هەوڵەی ئیدارەی ترەمپ لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی فراوانە بۆ هەڵوەشانەوەی یاسای 1 ملیۆن و 800 هەزار کۆچبەر کە لە چوارچێوەی پڕۆگرامە مرۆییە کاتییەکانی ئیدارەی بایدن هاتوونەتە ئەمەریکا، چاوەڕوان دەکرێت ئەم بڕیارە لە مانگی داهاتووەوە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لەم ماوەیە پەیوەندییەکانی هەردوو وڵاتی ئەمەریکا و ئۆکراینا تێکچووە بەهۆی ئەوەی لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سەرۆکی ئۆکراینا سەردانی واشنتنی کرد و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ترەمپ مشتومڕ لەنێوانیان دروستبوو و بەهۆیەوە هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراینا ڕاگیران.

ئەوەش وای لە زیلیسنکی کرد بەرامبەر تڕەمپ نەرمی بنوێنێت و ئەوە ڕابگەیەنێت کە ئەوان ئامادەن لەژێر سەرپەرشتیی تڕەمپ کار بکەن بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لەگەڵ ڕووسیا.

ئەمانەش هەن

ئەوەی جیھان دەیویست روویدا

mahir

کاتی دابەشکردنی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش دیاری کرا

mohammed

ڕاگەیەنراوێک لە سوپای ئیسرائیلەوە.

aso