نیسان 20, 2025
rasr.press

خامنەیی وەڵام دەداتەوە بە دڵی تڕەمپ نیە

ڕۆژێک دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند،

نامەیەکی بۆ باڵاترین دەسەڵاتی ئێران ناردووە بۆ دانوستان لەسەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئەمڕۆ عەلی خامنەیی وەڵامی دایەوە.

ئەمڕۆ شەممە عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە وەڵامی نامەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت “تاران لەژێر گوشاری هیچ وڵاتێک دانوستان ناکات”.

وەڵامی عەلی خامنەیی دوای ئەوە دێت ڕۆژێک پێش ئەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کۆمپانیای فۆکس بزنس ڕایگەیاند، دەیەوێت دانوستان لەسەر ڕێککەوتنی بەرنامەی چەکی ئەتۆمی ئێران بکات.

هەر لەوبارەیەوە خامنەیی دەشڵێت “تاران هەرگیز داواکارییەکان بۆ سنوردارکردنی بەرنامە موشەکییەکەی قبوڵ ناکات، هەندێک وڵاتی چەوسێنەر پێداگری لەسەر دانوستان دەکەن بۆ سەپاندنی داواکارییەکانیان و چارەسەرنەکردنی کێشەکان”.

رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران باسی لەوەشکرد “هەندێک لە حکومەتە خۆبەزلزانەکان پێداگری لەسەر دانوستان دەکەن. ئامانجی گفتوگۆکانیان بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەکان نییە، بەڵکو پیلانگێڕی و سەپاندنی چاوەڕوانییەکانیانە”.

ئەوەش لە کاتێکدایە بلومبێرگ ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ڕووسیا ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ یارمەتیدانی ئیدارەی ترەمپ لە پەیوەندی لەگەڵ ئێران سەبارەت بە پرسگەلێکی جۆربەجۆر لەوانە پرۆگرامی ئەتۆمی تاران و پاڵپشتیکردنی لە بریکارەکانی دژە ئەمریکا لە ناوچەکەدا.

ئەمانەش هەن

چەند زانیارییەک لە شاخەوان عبدوڵڵاوە لەسەر مووچەی فەرمانبەران​​​​​​​​​​​​​​​​

mohammed

ساتی پێشوازیکردن لە سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لەلایەن قاسم ئەعرەجی لە بەغدا

Abduljabar Ali

مەسرور بارزانی: دەبێت سزای تووندی مافیا و بازرگانانی ماددەی هۆشبەر بدرێت.

aso