نیسان 20, 2025
rasr.press

ئۆکڕانیا بە ئاگربەست رازیبوو

دوای ئەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، دەست بە ناردنی چەک بۆ ئۆکراینا دەکەنەوە، ئۆکرایناش بە پێشنیازی ئەمریکا بۆ ئاگربەست لەگەڵ ڕووسیا ڕازی بوو کە بۆ ماوەی 30 ڕۆژ جەنگ دەوەستێت.

دوای زیاتر لە هەشت کاتژمێر لە کۆبوونەوەی نێوان بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و ئۆکراینا بۆ ڕاگرتنی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا، ئەو دوو وڵاتە گەیشتنە ڕێککەوتن و بڕیارە ئەمریکا سەبارەت بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست گفتوگۆ لەگەڵ ڕووسیا بکات.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمریکا و ئۆکراینا ڕایانگەیاند:

– ئەمریکا دەستبەجێ پاڵپشتییە هەواڵگرییەکانی و هاوکارییە ئەمنییەکانی بۆ ئۆکرانیا دەستپێدەکاتەوە.

– ئۆکراینا ئامادەیە بۆ قبوڵکردنی پێشنیازی ئەمریکا بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی دەستبەجێ و کاتی بۆ ماوەی 30 ڕۆژ کە دەتوانرێت بە ڕێککەوتنی هاوبەشی ئۆکراینا و ئەمریکا و ڕووسیا درێژبکرێتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش ئەمریکا گفتوگۆ لەگەڵ ڕووسیا دەکات.

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوای کۆبوونەوەکە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: ئێستا ئەم ئۆفەرە دەبەینە بەردەم ڕووسەکان و هیوادارین ڕووسەکان وەڵامی بدەنەوە، تۆپەکە لە یاریگای ڕووسیا دایە.

– کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و ئۆکراینا لە سعوودیە ئەرێنی و بەرهەمدار بووە.

ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، ئامادەن بۆ جێبەجێکردنی پێشنیازی ئەرێنی ئەمریکا بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست، بەم جۆرە ئۆکراینا شەڕ لە بەرەکانی پێشەوەی جەنگ ڕادەگرێت.

ئەندری یەرماک، یاریدەدەری سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند: پەیامی سەرەکی شاندەکەمان بۆ ئەمریکا ئەوە بوو کە ئۆکراینییەکان ئاشتییان دەوێت، بەلای ئۆکرایناوە گرنگە لە ڕووی ئەمنییەوە گرەنتی پێبدرێت، چونکە نامانەوێت لە داهاتوودا دەستدرێژی هاوشێوەی ئێستا بکرێتە سەر وڵاتەکەمان.

پێشتر ئەمریکا ڕێگەی بە ئۆکراینا نەدا بەشداری دانووستانەکانی ئاشتی لەنێوان ڕووسیا و ئەمریکا بکات، بەڵام لەم گەڕەدا ئەمریکا بە جیا لەگەڵ بەپرسە باڵاکانی ئۆکراینا و ڕووسیا کۆدەبێتەوە.

لەم هەفتەیەدا بۆ جاری دووەم ڕووسیا و ئەمریکا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی و ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە ئۆکراینا، لە سعوودیە کۆدەبنەوە بەبێ ئەوەی ئاشکرا بکرێت کێ بەشداری ئەو دانووستانانە دەکات.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە چەند هەفتەی ڕابردوو لە کۆشکی سپی سەبارەت بە ڕاگرتنی جەنگ و ئاگربەست گفتوگۆی توند لە نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا ڕوویدا و ترەمپ و جێگرەکەی بەتوندی هێرشیان کردە سەر زێلێنسکی و بە بەربەستی بەردەم ئاگربەست تۆمەتباریان کرد.

ئەمانەش هەن

به‌ درۆن هێرش كرایه‌ سه‌ر ئیسڕائیل

aso

سبەی یەكشەممە لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە.

aso

بڕیاری سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا سەبارەت بە ناردنی كۆچبه‌رانی بۆ ڕواندا.

aso