17.7 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

سبەی مەسرور بارزانی لەم شارەی کوردستان دەبێ، میوانەکان دەبینێ

سبەی بە بەشداریی مەسرور بارزانی ئاهەنگی نەورۆز بەڕێوە دەچێت

د. مەردان خدر، بەرپرسی لقی 9ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئاکرێ، ڕایگەیاند، ھەموو ئامادەکارییەکانی ئاھەنگی نەورۆز لە ئاکرێ بەکۆتا ھاتوون، کە ئامادەکاریی زۆر باش کراوە و سبەی پێنجشەممە ھەموو خەڵکی ئاھەنگی نەورۆز لە ئاکرێ دەبینن، کە بەرنامەیەکی زۆر رێکوپێک دانراوە و میوانیش لەسەر ئاستی باڵا بەشدار دەبن و نوێنەری سەرجەم وڵاتان و باڵیۆزی وڵاتان بەشداری لە ئاهەنگەکەدا دەکەن، کە ئەوانەی بەشداری لە ئاهەنگی جەژنی نەورۆز دەکەن، لە ئاکرێ پێشوازییان لێ دەکرێت.

بەرپرسی لقی 9ی پارتی گوتیشی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە میوانان دەکات و بەشداری لەو ئاھەنگەدا دەکات و وتارێکیش پێشکەش دەکات وەکو پارساڵیش بەشدار بوو و وتاری ھەبوو، بۆیە لە ھەرێمی کوردستان و عێراقیش لەسەر ئاستی باڵا بەرپرسان بەشداری لە ئاهەنگی نەورۆز لە ئاکرێ دەکەن، کە نەورۆزێکی رێکوپێک و جیاواز دەبێت و جوانترین ئاهەنگی نەورۆز لە ئاکرێ بەڕێوە دەچێت.

ئەمانەش هەن

ژمارەی ئەو حاجییە کوردانەی تائێستا لە مەککە بێسەروشوێنن ئاشکرا دەکرێت

mohammed

بوومەلەرزەیەکی بەهێز لەم وڵاتە روویدا

mahir

کەشناسی هۆشداری دا لە ئەگەری بارینی بارانی بەخوڕ

Abduljabar Ali