نیسان 20, 2025
rasr.press

‎١٠ هۆکاری سەرەکی بۆ خواردنی سەوزە و میوەی زیاتر

‎١٠ هۆکاری سەرەکی بۆ خواردنی سەوزە و میوەی زیاتر
‎١.سەوزە و میوە سەرچاوەیەکی گەورەی ڤیتامین و کانزاکانن. سەرچاوەیەکی خۆراکی باشتر لە سەوزە و میوە نادۆزیتەوە، کە پڕن لە ڤیتامینەکانی A و C و E، هەروەها مەگنیسیۆم و زینک و فسفۆر و ترشی فۆلیک. بۆ پۆتاسیۆم کە یەکێکە لە کانزا هەرە گرنگەکان بۆ تەندروستیت، بڕێکی زۆر لە ئەڤۆگادۆ بخۆ و پەتاتەی شیرین و مۆز و پڕۆن و تەنانەت پورەی هەویرەی تەماتەش بخۆ.

٢. تۆ چێژ ئەبینی لە ھەمە چەشنی لە تام و پێکھاتەکان لەگەڵ ھەموو تامە جیاواز و پڕ چێژەکانیان خۆراکە وەرگیراوەکان وات لێئەکەن داھێنەر بیت لە چێشت لێنان .دەتوانیت تامە بەھێزەکانی وەک پیاز و زەیتوون و بیبەر تاقی بکەیتەوە یان ھەڵبژاردەیەکی ئاسایی وەک قارچک و گەنمەشامی. بۆ تامی شیرین میوەکانی وەک ئەناناس، ترێ یان قۆخ زۆر باشن، لەکاتێکدا لیمۆ و ترێ زیاتر ترشن .

٣.تێری . ئەو خواردنانەی ڕیشاڵی بەرزیان تێدایە دەتوانن یارمەتیت بدەن زیاتر ھەست بە پڕی بکەی بۆ ماوەیەکی زیاتر ئەمەش وا ئەکا بەڕێوبردنی کێشت ئاسانتر بێت

٤.تەندروستی دڵ. ڕیشاڵە تواوەکان دەتوانێت یارمەتی دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ بدات,مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکاتەوە.

سەوزە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ. دڕکاوی جۆرێکە لە خونچەی گوڵی خواردن یەکێکە لە بەرزترین سەرچاوەکانی ڕیشاڵ لە نێوانی سەوزەکاندا دڕکاوی زۆر باشە بۆ تەندروستی ڕیخۆڵە

**نۆکی سەوز **زۆرترین ڕیشاڵی تێدایە نۆکی سەوز بریتیە لە ڕێژەیەکی بەرزی پڕۆتین تێدایە وای کردوو ببێتە ھەڵبژاردەیەکی خۆراکی
**بڕۆکلی** ئەم سەوزەیە ڕێژەیەکی بەرز ڕیشاڵ و کانزاکانی تێدایە و نەک ھەر دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ بەڵام ھەروەھا ڤیتامین k و C تێدایە
**کەلەرم** سەوزەیەکی ھەمەجۆرە بڕێکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە و دەتوانێت وەک جێگرەوەیەکی کەم کاربۆھیدرات لە چێشتلێنان بەکاربێت

**میوە ڕیشاڵی زۆرە** ڕاسبێری لە نێوانی میوەکاندا ڕاسبێری بە تایبەتی ڕیشاڵی زۆرە وای کردووە ببێتە ژەمێکی سوک و تەندروست
** ھەرمێ** بە بوونی توێکڵەکەی ھەرمێ دابینی ئەکات بڕێکی گرنگ ڕیشاڵ لەگەڵ ڤیتامین و کانزاکان
**سێو** میوەیەکی گونجاوە و ھەروەھا سێو سەرچاوەیەکی باشی ڕیشاڵە بە تایبەتی کاتێک بە توێکڵەوە ئەخورێت
**قۆخ** میوەیەکی ھەمە چەشنە بە تەنیا نەک بڕیکێ زۆر ڕیشاڵی تێدایە بەڵکو زۆر لە مادە خۆراکیەکانی تێدایە ڤیتامین A

پوختە و لە هەمان‎ ئامانجی دانانی جۆرەها میوە و سەوزەی دەوڵەمەند بە ڕیشاڵ لە ژەمەکانی ڕۆژانەتدا، دەتوانیت چێژ لەم سوودە تەندروستیانە وەربگریت و لە هەمان کاتدا تام و خۆراکی خۆ کاتدا تام و خۆراکی خۆراکەکەت باشتر بکەیت و بۆ ماوەیەکی زیاتر ھەست بە تێری بکەیت
. وەرگێر پرژە ھیوا مستەفا

ئەمانەش هەن

سەرۆک بارزانی سەردانی بەغدا دەکات.

aso

لە ئەمڕۆوە جووتیارانی كورد دەست بە دروێنەی بەرهەمەكانیان دەكەن و خێوەتی عەرەبان هەڵدەگیرێت.

Abduljabar Ali

نەمانهێشت كۆماندۆی یەكێتی میوانخانەیەكمان داگیر بكات.

aso