17.4 C
Chicago
حوزه‌یران 6, 2025
rasr.press

لە مانگی داهاتوودا گەورەترین کونسوڵخانەمان لە هەولێر دەکەینەوە


تامی بروس، گوتەبێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا دەڵێت: خوازیارین ڕاگه‌یاندنی حكوومه‌تی نوێی هەرێمی کوردستان هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی بێت و لە مانگی داهاتوودا گەورەترین کونسوڵخانەمان لە هەولێر دەکەینەوە.

تامی بروس لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کردنەوەی کونسوڵخانەی نوێی ئەمەریکا لە هەولێر دۆستایەتی و هاوبەشییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان زیاتر دەکات.

لە بارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا گوتی: پێکهێنانی حکوومەتێکی خۆڕاگر لە بەرژەوەندیی ئاسایشی ناوچەکەیە و خوازیارین هەنگاوەکانی ڕاگه‌یاندنی حكوومه‌تی نوێی هەرێم هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی بن.

هەروەها گوتی: هانی هەموو لایەنەکان دەدەین بۆ ئەوەی هەرچی زووە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت.

ئەمانەش هەن

سەرۆکی فەڕەنسا ھەسەدەی بێ ھیوا کرد

mahir

سەرۆک بارزانی: تاوانانەکانی دژی خەڵكی كوردستان دەرئەنجامی عەقڵییەتی شۆڤێنی سەردەمی پێشووی عێراق بووە.

aso

ئاوات شێخ جەناب وازی هێنا

mohammed