
رۆژی دووشەممە، 07ـی نیسان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە ئەبوزەبی و لەلایەن بەرپرسانی ئیماراتەوە پێشوازی لێ‌کرا و ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ محه‌ممه‌د بن زايد ئال نههيان، سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە.
لەدوای کۆبوونەوەکە نێچیرڤان بارزانی لە پۆستێکدا لە تۆڕی ئێکس خۆشحاڵیی خۆی بە دیدارەکە دەربڕی و دەڵێت: گفتوگۆمان کرد لەبارەی پتەوکردنی هاوکاریی نێوان ئیمارات، عێراق و هەرێمی کوردستان.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە لە راگەیێندراوێکدا دەخاتەڕوو و دەڵێت: “جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيمارات له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان كرده‌وه، به‌تايبه‌تى له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌ردوولا پێويستن.”
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە: لە دیدارەکەدا “ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريى ئيماراتى و كه‌رتى تايبه‌تى وڵاته‌كه‌يان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق تاوتوێ كرد و بيروڕايان ده‌رباره‌ى ئه‌و بوار و كه‌رتانه گۆڕييهوه كه ده‌كرێ ئيمارات له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، وه‌به‌رهێنانيان تێدا بكات.”
تەوەرێکی دیکەی دیداری نێوان نێچیرڤان بارزانی و محەممەد بن زاید ئال نەهیان دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بوو. لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هاتووە: “هه‌ردوو سه‌رۆك به فراوانى دوايين رووداو و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و مه‌ترسى و لێكهوتهوكانیان باس کرد.”
هەروەها “هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و دانبه‌خۆداگرتن و دانايى له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا كرده‌وه، به جۆرێك رێگە له ئاڵۆزى و ئاشووبى زياتر له ناوچه‌كه بگيرێت و هه‌موو لايه‌ك كار بۆ ئاشتى و سه‌قامگيرى بكه‌ن.”
“دۆخى سووريا و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.” سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وای گوت.