نیسان 20, 2025
rasr.press

هۆشداری دەدرێت زۆری نەماوە ئێران بەم چەکە بگات


چەند کاتژمێرێک پێش سەردانەکەی بۆ تاران، ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، هۆشداری دا لەوەی ئێران “دوور نییە” لە پەرەپێدانی بۆمبی ئەتۆمی.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی لۆمۆندی فەڕەنسی، کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوی کردووەوە، گوتی: “ئەوە وەک مەتەڵێک وایە، ئەوان پارچەکانیان هەیە، ڕەنگە ڕۆژێک بێت بتوانن پێکەوەیان بنێن. هێشتا هەندێک ڕێگایان ماوە پێش ئەوەی بگەنە ئەو قۆناغە، بەڵام دوور نین، دەبێت دان بەوەدا بنێین”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوە بەس نییە بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بڵێن (ئێمە چەکی ئەتۆمیمان نییە) بۆ ئەوەی باوەڕمان پێیان هەبێت، دەبێت بتوانین ئەوە پشتڕاست بکەینەوە.

گرۆسی کە دوایین سەردانی بۆ ئێران لە مانگی نۆڤەمبەردا بووە، گەیشتووەتە تاران و ئاماژەی بەوەش کردووە، لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و محەمەد ئیسلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران کۆ دەبێتەوە.

ئەم لێدوانە پێش خولێکی نوێی دانوستانەکانی تاران و واشنتۆن دێت کە تەلەفزیۆنی ئێرانی ڕایگەیاندووە بڕیارە شەممەی داهاتوو لە ڕۆما بەڕێوە بچێت.

ئەمانەش هەن

بڕیارێکی نوێ لەبارەی داشکاندنی کرێی خوێندن درا

mohammed

قەیس خەزعەلی هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات

mahir

پیشبینی دەکرێت ژمارەی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ عێراق بگاتە 13 ملیۆن کەس.

aso