نیسان 20, 2025
rasr.press

ئێران: هێرشبکرێتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان وەڵامێکی توندمان دەبێت


ئێران: هێرشبکرێتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان وەڵامێکی توندمان دەبێت

حسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداریدا لە هەر هێرشێکی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و دەڵێت وەڵامێکی توند و چاوەرواننەکراومان دەبێت.

فەرماندەی سوپای پاسداران بە کەناڵی فەرمی ئێرانی راگەیاند: وڵاتەکەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل و دەزگاکانی راگەیاندنی ئەو وڵاتە بە جدی وەردەگرێت و دەشڵێت گرنگتر لە هەڕەشەکان چۆنێتی وەڵامدانەوەیە.

حسێن سەلامی وتیشی هەر وڵاتێک هەوڵی زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییەکانی ئێران بدات ئەوا بە توندی وەڵامدەدرێتەوە.

ئەمانەش هەن

‎عێراق پەردە لەسەر نهێنییەکانی هێرشی عەین ئەسەد لادەدات”

mohammed

هەواڵێکی دڵخۆشکەر گەیشت کە تایبەتە بە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان

mohammed

رەشەبایەکی بەهێز چەند ناوچەیەکی هەرێمی كوردستانى گرتووەتەوە

aso