نیسان 20, 2025
rasr.press

ئێران هەڕەشەی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر هەرێم دەكات


سەرچاوەکانی “ئەلعەرەبیە/ئەلحەدەس” رۆژی چوارشەمە بڵاویانکردەوە، تاران هەڕەشەی لە هەولێر و بەغدا کردووە بە لێدانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لە کوردستان.
ئاماژەی بەوەشکرد، عێراقی ئاگادار کردووەتەوە کە جێبەجێکردنی هەڕەشەکە پەیوەستە بە جێبەجێنەکردنی مەرجەکانی ڕێککەوتنی ئەمنی.
ئێران هەڕەشەی كردنە ئامانجی بارەگای هێزە كوردییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكات، ئەگەر رێككەوتنی ئەمنی وەك خۆی خۆی جێبەجێ نەكرێت.
ئەم هەڕەشانەی ئێران لە كاتێكدایە كە لەسەر بنەمای رێككەوتنێك هێزەكانی كوردی رۆژهەڵات لەسەر سنووری نیوان هەرێم و رۆژهەڵاتی كوردستان دوور خراونەتەوە بۆ چەند شوێنی سنووری قەزای رواندز و خەلیفان، لە كاتی ئەنجامدانی ئەم هێڕشە ئەگەری ئەوە هەیە ئەم دوو قەزایەی سنووری ئیدارەی سۆران بكرێنە ئامانج.
چەند رۆژێك بەر لە ئێستا درۆنێكی ئێرانی لە پشت گوندی فەقیانی سنووری قەزای رواندز كەوتە خوارەوە.

ئەمانەش هەن

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی جارێکیدیکە سەردانی ھەڵەبجە دەکات

mohammed

ئیسماعیل هەنیە لە هێرشێکدا کوژرا.

aso

ئاڵای کوردستان لە فڕۆکەخانەی مەتین_ ئەبوزەبی

Abduljabar Ali