نیسان 20, 2025
rasr.press

ئەمەریکا سزای تری بەسەر ئێران دا سەپاند

بەگوێرەی بەیاننامەیەک کە ئەمڕۆ سێشەممە، 25ی 3ی 2025 لە ماڵپەڕی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڵاو کراوەتەوە، ئەمریکا سزای بەسەر سێ کەسدا سەپاندووە کە پەیوەندییان بە وەزارەتی ئیتلاعات و ئاسایشی ئێرانەوە هەیە.

ئەم هەنگاوە پێنجەمین خولی سزاکانی ئەمەریکایە بۆ سەر كەرتی نەوتی ئێران لەو کاتەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە مانگی شوباتدا دەستپێکردنەوەی سیاسەتی “زۆرترین فشار”ی لەسەر تاران ڕاگەیاند، بە ئامانجی کەمکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ ئاستی سفر.

هەفتەی ڕابردوو ئەمریکا سزای نوێی پەیوەست بە ئێرانی بەسەرچەند تاکێک و چەند قەوارەیەک و کەشتییەکدا سەپاند، لەنێویاندا پاڵاوگەیەکی تایبەتی نەوتی چینی کە گومانی کڕینی نەوتی ئێرانی لێدەکرا.

ترامپ ئامانجی ئەوەیە پێش بە تاران بگات چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت و پارە بۆ گروپە چەکدارەکان دابین بکات.

تاران دەڵێت: بەرنامە ئەتۆمییەکەی بۆ مەبەستی ئاشتییانەیە، بەڵام ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی پێداگری لەسەر ئەوە دەکەن کە پیتاندنی یۆرانیۆم تا ئاستێکی نزیک لە پلەی دروستكردنی بۆمبی ناوكی، نادروست و نادڵنیایانەیە.

لە 13ی ئاداردا وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزاکانی بەسەر موحسین پاکنەژاد، وەزیری نەوتی ئێران و چەند کەشتییەکدا سەپاند كە ئاڵای هۆنگ کۆنگیان بەسەرەوە بوو.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە پاکنەژاد سەرپەرشتیی هەناردەکردنی دەیان ملیار دۆلاری نەوتی ئێران دەکات و ملیاران دۆلار لە نەوت بۆ هێزە چەکدارەکانی ئێران بەوهۆیەوە تەرخان دەكرێ.

ئەمانەش هەن

یۆنامی لەم مانگە کۆتایی بە ئەرکی جێنین پلاسخارت دێت

Abduljabar Ali

پارتی لە سلێمانی ھاوکاری نەخۆشخانەی ھیوای کرد

mohammed

بەرپرسی لقی 22ی پارتی: ئۆتۆمبێلەکەم لە ڕێگای کۆنتڕۆڵەوە تەقێنرایەوە

mohammed