نیسان 20, 2025
rasr.press

بانکی عێراقی TBI و هەژماری من لەسەر ئەم خاڵانە رێککەوتن

شاندی تەکنیکی بانکی TBI و هەژماری من کۆبوونەوە و هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر خێرا تۆمارکردنی فەرمانبەران و دانانی ئامێری ڕاکێشانی پارە ATM لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان.

دەقی ڕاگەیێنراوەکە: بانکی عێراقی بۆ بازرگانی TBI و تیمی هەژماری من یەکەمین کۆبوونەوەیان دوابەدوای واژووکردنی گرێبەستەکەیان ئەنجامدا.

ئەمڕۆ، 7ـی تشرینی دووەمی 2024، تیمی هەژماری من و شاندی تەکنیکی بانکی تی بی ئای یەکەمین کۆبوونەوەیان دوابەدوای واژووکردنی گرێبەستەکەیان ئەنجامدا، کە تیایدا ڕێککەوتن لەسەر خێراکردنی تۆماری فەرمانبەران، گەیاندنەوەی کارتەکان و دانانی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM) لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە لە مانگی ئایاری ئەم ساڵ، بانکی عێڕاقی بۆ بازرگانی (TBI) بە ڕێکەوتنێکی سەرەتایی هاتە نێو پڕۆژەی (هەژماری من) و بووە هەشتەم بانکی بەشداربووی پڕۆژەکە. هەفتەی ڕابردووش، هەریەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و بانکی عێڕاقی بۆ بازرگانی (TBI) گەیشتنە ڕێککەوتنێکی فەرمی لەسەر ناوەڕۆکی گرێبەست و واژوویان لەسەری کرد بە مەبەستی جێبەجێکردنی پرۆسەی بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەی (هەژماری من).

هاوشێوەی بانکە بەشداربووەکانی دیکە، لەمەودوا خزمەتگوزارییەکانی بانکی ناوبراو بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان فراوانتر دەبێت. نموونەی ئەو خزمەتگوزارییانەی کە ڕێکەوتنیان لەسەرکراوە بریتین لەوەی بانکەکە دوو لقی نوێ لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی بکاتەوە و دەیان ئامێری ڕاکێشانی پارە لەنێو کابینەکانی (هەژماری من) لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان جێگیر بکات. شایەنی باسە کە بەم زووانە دەست بە دابەشکردنی زیاتر لە 10,000 کارتی بانکی (TBI) دەکرێت.

بۆیە داوا لەو مووچەخۆرانە دەکەین کە تا ئێستا خۆیان تۆمارنەکردووە، بەزووترین کات سەردانی بریکارانی (هەژماری من) بکەن تاکو خۆیان تۆماربکەن، و سوپاسی ئەوانەش دەکەین کە سەرەڕای بەربەستەکان بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی ئەوەیان کرد کەوا هەژمارەکانیان بکەنەوە و کارتەکانیان وەربگرنەوە.

ئەمانەش هەن

پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی

Abduljabar Ali

هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی حەوت رەوانەی بەغدا دەكرێت

mohammed

وەبەرهێنەرانی قەتەر سەردانی زاخۆ سەکەن

Abduljabar Ali