نیسان 20, 2025
rasr.press

بایدن ڕۆژی چوارشەممە لە کۆشکی سپی پێشوازی لە ترەمپ دەکات.

كارین جان پییه‌ر گوته‌بێژی كۆشكی سپی ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە ئۆفیسی خۆی له‌ كۆشكی سپی پێشوازی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەکات.

بایدن بەڵێنی دابوو لەگەڵ سەرۆکی هەڵبژێردراوی کۆمارییەکان دەستەبەر بکات بە گواستنەوەی دەسەڵاتی ئاشتیانە و ڕێکوپێک، کە سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر كامالا هاریسی ڕکابەرەکەی لە دیموکراتەکان، بەدەستهێنا. له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كۆشكی سپیدا هاتووه‌، ئامانجی کۆبوونەوەکە ئامادەکارییە بۆ ئەوەی ئیدارەی داهاتووی ترامپ، ده‌سه‌ڵات بگرێتە دەست.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكرا، ئەم کۆبوونەوەیە پێشتر بەبێ دیاریکردنی وادەیەک ڕاگەیەندرا. كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوو، ترەمپ یەکەم دامەزراندنی لە ئیدارەی داهاتووی خۆیدا ڕاگەیاند، ئه‌وه‌ش دوای سەرکەوتنە یەکلاکەرەوەکانی، هەروەها سۆزی وایڵزی بەڕێوەبەری هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی، كرده‌ به‌رپرسی باڵای فه‌رمانبه‌رانی کۆشکی سپی، ئەمەش بووە یەکەم ئافره‌ت کە بۆ ئەم پۆستە گرنگه‌ دەستنیشانکرابێت.

ئەمانەش هەن

کۆمیسیۆن ، ژمارەی دەنگدەرانی گشتی ھەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە.

aso

پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ ساڵیادی لەسێدارەدانی لەیلا قاسم و هاوڕێكانی

Abduljabar Ali

9 ساڵ به‌سه‌ر رزگاركردنی قه‌زای شنگال و ده‌وروبه‌ری تێپه‌ڕده‌بێت.

aso