21.5 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

به‌ درۆن هێرش كرایه‌ سه‌ر ئیسڕائیل

گرووپی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له‌ عێراق به‌ درۆن هێرشی كرده‌ سه‌ر ئیسڕائیل. سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، شه‌وی ڕابردوو لە عێراقەوە به‌فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشكراوه‌ته‌ سەر ناوچەی بیسان کە دەکەوێتە باکووری کەناری رۆژئاوای ئیسرائیل.
بەگوێرەی زانیارییەکانیش ئه‌و فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌ بۆمبڕێژكراوانه‌ له‌ عێراقه‌وه‌ بەسەر ئاسمانی سووریادا فڕیون، پێش ئەوەی بگه‌نه‌ ناو خاكی ئیسڕائیل، به‌ڵام ئاماژه‌ به‌وه‌ نه‌كراوه‌ كه‌ ئه‌و فڕۆكانه‌ ڕێگریان لێكراوه‌ یان ئامانجه‌كانیان پێكاوه‌.
هاوكات گرووپی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له‌ عێراق، هێرشەکەى بۆسەر ئیسرائیل لەئەستۆگرت و رایگەیاند، به‌ هاژه‌كی کروز و درۆنی هێرشبەر، هێرشه‌كه‌یان بۆ سەر ئیسرائیل ئه‌نجام داوه‌، ئەمەش لە چوارچێوەی قۆناغێکی نوێ بۆ پشتیوانی كردن له‌ حزبوڵڵای لوبنان.

ئەمانەش هەن

بکـ.ـوژی هاوڵاتیەکەی گوندی دووسەرە دەستگیرکرا

mahir

تەقینەوەیەک لە کەرکووک روویدا.

aso

کۆمیسیۆن: لە چەند ڕۆژی داهاتوو شایستەی کارمەندانی کۆمیسیۆن خەرج دەکرێت.

aso