نیسان 20, 2025
rasr.press

بڕیارێکی گرنگ لە بەرژەوەندی کەسوکاری شەھیدان درا

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیاری دا لێخۆشبوونی تەواو لە خەرجیی جلوبەرگ و خواردن بۆ قوتابییانی کەسوکاری شەهیدان لە قوتابخانە ناحکوومییەکان بکات.

بەپێی نووسراوێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە لە 25/2/2025 دەرچووە، ڕەزامەندیی داوە لەسەر بەخشین بە ڕێژەی 100% لە خەرجیی (جلوبەرگ، خواردن، کتێب و هاتوچۆ) بۆ قوتابییانی کەسوکاری شەهیدان لە قوتابخانە ناحکوومەییەکان.

بەپێی نووسراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەم لێخۆشبوونە کرێی خوێندن ناگرێتەوە.

بەشێکی زۆری کەسوکاری شەهیدان لە قوتابخانە ناحکوومییەکانن و لەو بڕیارە سوودمەند دەبن.

ئەمانەش هەن

چیرۆکی تۆمەت و دەستبەسەرکردنی عەتا سەراوی

mohammed

پەیامێکی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانییەوە بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

Abduljabar Ali

به‌هۆی له‌به‌رچاو گرتنی دۆخی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز، هەولێر ئەم کارە ناکات

mahir