نیسان 20, 2025
rasr.press

بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار، بانکی ناوەندیی عێراق بڕێکی زۆر دۆلارى خستووەتەڕوو.

لە خستنەڕووی ئەمڕۆدا بانکی ناوەندیی عێراق بە تێکڕا زیاتر لە ٢٧٥ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش و حەواڵەی دەرەکی خستووەتەڕوو، لە ئێستاشدا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێمى كوردستان  ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەوەش بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ لە دوێنێدا ٧٠٠ دینار بەرز بووەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق لە سەکۆی ئەلیکترۆنی خستنەڕووی دراوەکانەوە رایگەیاند، بە تێکڕا ٢٧٥ ملیۆن و ٦٦٥ هەزار و ٩١٢ دۆلاری بە نرخی فەرمی بانکەکە خستووەتەڕوو.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەو رێژەیە بڕی ١٧ ملیۆن و ٩١٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە، هاوکات ٢٥٧ ملیۆن و ٧٧٥ هەزار و ٩١٢ دۆلار بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە.

لە ئێستاشدا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێمى كوردستان  ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخەکەی بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ لە دوێنێدا، ٧٠٠ دینار لە نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرز بووەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەی تەنها هەفتەیەکدا نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە بەشێوەیەک ١٠٠ دۆلار لە ١٤٧ هەزار دینارەوە بەرز بووەتەوە بۆ سەروو ١٤٩ هەزار دینار.

ئەمانەش هەن

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەک 43 کەس بوونە قوربانی.

aso

ئەلینا ڕۆمانۆڤێسکی: باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق.هێرش بۆ سەرژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکەین

Abduljabar Ali

سه‌رۆك بارزانی: جینۆسایدی شنگال برینێكە لەسەر جەستەی گەلی كوردستان.

aso