14.3 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

بە تۆمەتی بازرگانیی بە مرۆڤەوە ، ئوردن ساختەکارانی دۆسییەی حەج سزا دەدات.

بە تۆمەتی بازرگانیی بە مرۆڤەوە لە چوارچێوەی مەلەفی ڕێکخستنی گەشتەکانی ئەم دواییە بۆ بەجێ گەیاندنی ڕێوڕەسمی حەج لە دەرەوەی ئەرکی فەرمیدا، دەسەڵاتی دادوەریی ئوردن بڕیاری دا 19 کەس دەستگیر بکات و مافی گەشتکردنیش بۆ دەرەوەی سنووری شانشین  لە 10 کەسی دیکە وەربگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش دا، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە خاوەن کۆمپانیا تایبەتەکانی پەیوەست بە کارەکانی گواستنەوەی سەرنشین و خاوەن کۆمپانیاکانی حەج و عومرە، لە دەرەوەی چوارچێوەی ئەرکی فەرمی لە سەرەتای مانگی پێنجی ساڵی 2024 واتە مانگێک پێش وەرزی حەج زۆرێک لە هاووڵاتیانی ئوردنیان ڕاکێشاوەتە ناو ئەم بابەتە، بۆ ئەوەی لە وەرزی حەجدا بچنە سعوودیە، بەبێ ئەوەی مۆڵەتی ڕێوڕەسمی حەجیان هەبێت.

دکتۆر بیشر خەساونە، سەرۆکوەزیرانی ئوردن سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی بۆ بەدواداچوون بۆ پرسی مردن و برینداربوونی حاجیانی ئوردنی لە وەرزی حەجی ساڵی ئێستەدا کرد، کە ئەو کۆبوونەوەیە وەزارەتەکان و دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانی لەخۆ گرتبوو.

سەرۆک وەزیرانی ئوردن دووپاتی کردەوە کە لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدواداچوون بۆ بارودۆخی بریندارانی نەخۆشخانەکانی سعوودییە و بێسەروشوێنەکان دەست پێ کردووە.

ئەمانەش هەن

پیشبینی دەکرێت ژمارەی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ عێراق بگاتە 13 ملیۆن کەس.

aso

سزای له‌سێداره‌دان بۆ تاوانبارێكی جینۆسایدی ئێزدییه‌كان دەرچوو

Abduljabar Ali

پۆستی سەرۆكی هەرێم بەرامبەر بە سەرۆككۆماری عێراقە

mahir