نیسان 20, 2025
rasr.press

بەرپرسێکی باڵای عێراق زەنگی دووبارە بوونەوەی ڕووداوەکانی سوریای لە عێراق لێدا


بەرپرسێکی باڵای عێراق زەنگی دووبارە بوونەوەی ڕووداوەکانی سوریای لە عێراق لێدا.

قەیس خەزعەلی، ئەگەری دووبارە بوونەوەی روداوەکانی سوریا لە عێراق دەخاتەڕوو، پێی وایە تورکیا بۆ ئەم مەبەستە دەستیکردووە بە ئامادەکاری.

قەیس خەزعەلی، سەرۆكی گروپی ملیشیایی عەسائیبی ئەهلی هەق، لە وتارێکیدا بە بەبۆنەی جەژن ئەوە دەخاتەڕوو کە توركیا میلیشيای لە هەزران چەكداری عێراقى پێكهێناوەو لەناوخۆی توركیا راهێنانی پێكردون.

خەزعەلی، لەوتارەکەیدا دەڵێت «چەندین هاوڵاتی عێراقی لە هەردوو پارێزگای كەركوك و نەینەواوە براونەتە توركیاو راهێنانیان پێكراوە، بەشێكیان تا ئەم ساتەش لەلایەن توركیاوە موچەكانیان دابین دەكرێت، ناوی فەرمیان، هێزەكانی پاسەوانی نەینەوا، لەپارێزگای نەینەواو، هێزەكانی قەڵغانی كەركوك، لە پارێزگای كەركوكە».

ئەو بەرپرسەی میلیشیای عەسائیبی ئەهلی حەق کە بەوە ناسراوە کەسێکی نزیکی کۆماری ئیسلامی ئێرانە باسی لەوە کرد کە تورکیا ئەو چەکدارە ڕاهێنراوانەی خزاندووەتە نێو هێزە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی. بۆ ئەم مەبەستە داوای لێکۆڵینەوەی ورد دەکات.

خزعەلی پێی وایە تورکیا ئامادەکاری دەکات بۆ دووبارەکردنەوەی سیناریۆی سوریا لە عێراق.

ئەمانەش هەن

چاوەکان لەسەر ئەوەن دادگە بڕیاری کۆتایی لەبارەی دۆسیەکە بدات.

Abduljabar Ali

ڕوونکردنەوەیەک لە فەرمانگەی میدیا و زانیارییەوە.

aso

شەڕ لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری دروست بووە ، بەهۆیەوە 13 کەس بوونە قوربانی.

aso