14.3 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

بەرگریی ئاسمانیی عێراق: ئەو درۆنەی لە کەرکووک خراوەتە خوارەوە “تورکییە”.

عەمید عەبدولسەلام حەموودی، جێگری بەرپرسی بەرگریی ئاسمانیی ناوچەی باکووریی عێراق،  ڕاگەیاند، ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەی لە ئاسمانی کەرکووک خستوویانەتە خوارەوە “تورکییە” و لە جۆری “ئەنکا”ـیە.

فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە نزیکەی کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 29-08-2024، خراوەتە خوارەوە و بووەتە سێ پارچە؛ پارچەیەک لە گەڕەکی “تسعین” لە شەقامی “قودس”، پارچەیەک لە نێو حەوشەی ماڵێک و پارچەیەکی دیکەش لە گەڕەکێکی دیکەی شاری کەرکووک کەوتووەتە خوارەوە.

جێگری بەرپرسی بەرگریی ئاسمانیی ناوچەی باکووریی عێراق باسی لەوەش کرد، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لە سنووری سلێمانییەوە چووەتە ئاسمانیی شاری کەرکووک و پێشتر مۆڵەتی لە بەرگریی ئاسمانیی فیدراڵی وەرنەگرتبوو، بۆیە خستوویانەتە خوارەوە.

لەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکانیش، بە گوێرەی هەمان سەرچاوەی کوردستان24، کرێکارێک بەهۆی ڕووداوەکەوە برینداربووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە؛ هاوکات زیانی ماددی بەر خانووی هاووڵاتییەک گەیشتووە.

یەکێک لە پارچەکانی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە کە لە گەڕەکی “تسعین” لە شەقامی “قودس” کەوتووەتە خوارەوە، ئاگری گرتبوو و دواتر لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی کەرکووکەوە کۆنترۆڵ کراوە.

ئەمانەش هەن

دوای جەژن سایلۆکان بەڕووی جوتیارانی پارێزگای هەولێر دەکرێنەوە

mohammed

بومەلەرزەیەکی بەهێز ئێرانی هەژاند

Abduljabar Ali

شەڕ لە ئاھەنگێکی ھاوسەرگیری روویدا

mahir