نیسان 20, 2025
rasr.press

بەغدا مەرجی قورسی بۆ ڕەوانەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دانا

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی مووچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان داوە، بەڵام بە مەرج و ناتەواوی.

سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: دوای کۆبوونەوەکەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کە بڕیار درا بۆ مووچەی هەر مانگێک بڕی 760 ملیار دینار بۆ  هەرێمی کوردستان بنێردرێت، ئەمڕۆ سوودانی ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی پارەکە داوە”.

بەپێی گوتەی ئەو سەرچاوەیە لە بەرامبەردا بەغدا داوای 50%ی داهاتی ناوخۆی شەش مانگی کۆتایی ئەمساڵی لە هەرێمی کوردستان کردووە و دەبێت تاوەكو مانگێكی دیكە بەدەستی بگات.

لە 25ی 12ەوە ئه‌ژمێره‌ی كۆتایی ئەمساڵ ڕادەگەیێنرێت، بۆیە دەبێت لەمڕۆوە تاوەكو ئەو وادەیە كە دەكاتە مانگێك، عێراق پارەی مووچەی هەرسێ مانگی 10 و 11 و 12 بنێرێت كە بۆ هەر مانگێك 760 ملیار دینارە، واتە بۆ هەرسێ مانگ بڕی دوو تریلیۆن و 280 ملیار دینار بنێرێت.

ئەمانەش هەن

رێبەر ئەحمەد: زۆرینەی كێشەكانی هەولێر و بەغدا بەرەو چارەسەربوون دەچن

mohammed

وەزارەتی شارەوانی زانیاریی نوێی لەبارەی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران راگەیاند

mohammed

پارتی لە سلێمانی ھاوکاری نەخۆشخانەی ھیوای کرد

mohammed