21.2 C
Chicago
ئه‌یلول 29, 2024
rasr.press

بەھەزاران لوبنانی ڕوویان له سووریا کردووە.

بەھەزاران ئاوارەی لوبنانی بەھۆی شه‌ڕی ئەم دواییانەی نێوان حزبوڵڵای لوبنانی و سوپای ئیسرائیلەوە ھەڵاتوون، وەک ئاوارە ڕوویان لەو ناوچانەی سووریا کردووە.

چەند سەرچاوەیەکی خۆجێیی بە ئاژانسه‌كانی جیهانیان ڕاانگەیاند، ئەو لوبنانیانەی کە بەھۆی شه‌ڕی نێوان حزبوڵڵا و سوپای ئیسرائیله‌وه‌ ئاوارەبوون، چوونەتە ناو سووریاوە و ڕوویان لەو ناوچانە کردووە کە پێشتر لەلایەن بەشار ئەسەدەوە بۆردومان کراون و دانیشتووانەکانیان چۆڵیان کردووە، بەتایبەتی گەڕەکەکانی شاری حمس.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەدا کە ئاوارە لوبنانییەکان چوونەتە ناو گەڕەکەکانی سەبیل و عەباسییە لە شاری حمس و گوندەکانی قوسیر و تەل کەلەخ کە ھەموویان ئەو گەڕەکانەن کە پێشتر لەلایەن حكوومه‌تی سووریاوە بۆردومان کراون و دانیشتووانیان چۆڵیان کردووە.

ھەروەھا بەشیک لە ئاوارە لوبنانییەکان ڕوویان لە گەڕەکەکانی توافرە، باشوورە، ئەبو فیدا و سەندیانە لە شاری حەما کردووە.

ھەر بەو هۆیەوە بەشێک لە لوبنانییەکانی دیکە وەک ئاوارە ڕوویان لە گەڕەکەکانی سەیدە زەینەب، حوسەینییە، حوجیرە و زاھیرای کۆن، قەزاز و زەینولعابدین و جورە لە شاری دیمەشق کردووە.

لە ڕۆژی 23ی ئەم مانگەوە سوپای ئیسرائیل دەستی بە ئەنجامدانی ھێرشی ئاسمانی بۆ سەر لوبنان کردووە کە تا ئێستا بەردەوامن.

لە ئاکامی ھێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان تا ئێستا، 726 کەس کوژراون و دوو ھەزار و 173 دیکەش برینداربوون، ھەروەھا 86 ھەزار و 600 دیکەش ئاوارەبوون.

لە 8ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023وە، گرووپە چەکدارەکان لە لوبنان و فەڵەستین، بەتایبەتی حزبوڵڵا، ڕۆژانە لەگەڵ سوپای ئیسرائیل یەکتر بۆردومان دەکەن کە تا ئێستا سەدان کەس کوژراون و بریندار بوون کە زۆربەیان چەکداری حزبوڵڵان.

ئەمانەش هەن

لە توركیا بەكارهێنانی تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام راگیرا.

aso

لە بەغدا بارەگا بۆ حەماس و حووسیەكان دامەزرێندراوە

mahir

کۆبوونەوەیەکی گرنگ سەبارەت بە مووچە بەڕێوە دەچێت

mohammed