21.5 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

تەنگژەیەکی نوێ لە نێوان بافڵ تاڵەبانی و بەرهەم ساڵح

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، نیگەرانی خۆی دەربڕیوە لە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق، سەبارەت بە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی (العرب)ی چاپی لەندەن.

بەپێی زانیارییەکانی ڕاست پرێس، ڕۆژنامەی (العرب) ڕاپۆرتێکی لەبارەی تیرۆرکردنی ئاری چایچی بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا ئەم ڕووداوەی بە خۆسووتاندنی محەممەد بوعەزیزی تونسی شوبهاندووە – ڕووداوێک کە بووە هۆی سەرهەڵدانی بەهاری عەرەبی.

سەرچاوەکە دەڵێت: “بافڵ تاڵەبانی لە ڕێگەی عەلی کینانی، ڕاوێژکاری بۆ کاروباری پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی، نیگەرانی خۆی گەیاندووەتە بەرهەم ساڵح. بافڵ پێی وایە ئەم ڕاپۆرتە دژی خۆی و بنەماڵەی جەلال تاڵەبانییە.”

هەروەها، سەرچاوەکە ئاشکرای کردووە کە لە ماوەی سەرۆکایەتی بەرهەم ساڵح لە کۆشکی سەلام، ئەو پاڵپشتی ماددی ڕۆژنامەی (العرب)ی کردووە. ئەم زانیارییە گومانی زیاتری لەسەر پەیوەندی بەرهەم ساڵح بە ناوەرۆکی ڕاپۆرتەکە دروست کردووە.

ئەم پێشهاتانە نیشانەی قووڵبوونەوەی کەلێنەکانن لە نێوان سەرکردەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان. هەروەها، ئەم دۆخە دەکرێت کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان بافڵ تاڵەبانی و بەرهەم ساڵح هەبێت.

ئەمانەش هەن

فەرمانگەی رێكخراوە ناحكوومییەكان چەواشەكاریی حزبێك ئاشكرا دەكات

mohammed

چەندین ڕاپرسی دابەزینی پێگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە حزبی دووەمەوە بۆ سێیەم پشتڕاست دەکەنەوە

mohammed

کەشناسی هۆشداری دا لە ئەگەری بارینی بارانی بەخوڕ

Abduljabar Ali