نیسان 20, 2025
rasr.press

دەرچووانی ئەندازیاری نەوت: “لەسەر دەریای نەوتین، بەڵام ئەو نەوتەکە هیچ سوودێکی نییە بۆمان”.

ئەندازیارانی نەوت لە پارێزگای بەسرە دەستیان بە خۆپیشاندانەکانیان کردەوە و داوای دامەزراندن دەکەن. دەڵێن، “لەسەر دەریای نەوتین، بەڵام ئەو نەوتەکە هیچ سوودێکی نییە بۆمان”.

دوای ماوەیەکی کورت لە بێدەنگی، ئەندازیارانی نەوت لە پارێزگای بەسرە دەستیان بەخۆپیشاندانەکانیان کردەوە. ئەوان چوونە بەردەم کۆمپانیای نەوتی بەسرە و داوای دامەزراندن و بەجێهێنانی ئەو بەڵێنانەی پێیاندراون، کرد.

ئەندازیارێکی دانەمەزراو ڕایدەگەیەنن ، “هاوین بۆ زستان و دیسانەوە بۆ هاوین خۆپیشاندان دەکەین بۆ دامەزراندن. زیاتر لە ساڵ و نیوێکە ئەمە حاڵمانە، کوڕ و کچ لەبەردەم ئەم هەتاوە سووتێنەرە وەستاوین و کەس نایەت بە هانامەوە، ئەوەی پێمان دەدەن تەنها بەڵێنە.”

ئەندازیارانی دانەمەزراو لە بەردەم هەتاوی گەرم وەستاون و داوای دامەزراندنیان دەکەن. ئەوان دەڵێن، لەسەر دەریایەک نەوتن، بەڵام نەوتەکە “جگە لە پیسکردنی هەوا و بڵاو کردنەوەی نەخۆشیی شێرپەنجە، هیچ سوودێکی بۆ ڕۆڵەکانی ئەم شارە نەبووە”.

ئەندازیارێکی دانەمەزراو کە بەشداریی خۆپیشاندانەکەی کرد، دەڵێت، “وەک دەبین ماوەی ساڵ و نیوێکە بەردەوامین لە خۆپیشاندانەکانمان، وازمان لە زۆرینەی داوکارییەکانی خۆمان هێناوە تەنها لەپێناو دامەزراندن. چووینە لای لایەنە پەیوەندیدارەکان و زۆر بەڵێنیان پێمان دا، بەڵام هیچمان نەبینی، بۆیە بەردەوام دەبین دەبین لە خۆپیشاندان”.

خۆپیشاندەران دەڵێن ئەگەر حکوومەتی عێراق دایاننامەزرێنێت، با دەرگای زانکۆکان دابخات، “چونکە ڕۆڵەکانی وڵات دانامەزرێن و ئەوەی کاری هەیە لە بەسرە، خەڵکی بیانییە”.

ئەمانەش هەن

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕادەگیرێت.

aso

بڕیار لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی ئایاری هێزە ئەمنییەکان درا.

aso

ڕاگەیەنراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە

mohammed