نیسان 20, 2025
rasr.press

راگه‌یه‌ندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌

سەرۆکایەتی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە بانگەوازێکدا، داوا لە هێزەکانی(70و80)ی  پێشمەرگە و گشت بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەر بەوەزارەت،فەرماندەیی زێرەڤانی، بەرگری و فریاکەوتن، کۆلێژی ئەرکان، فیرقەکانی(4،3٫2٫1) و لیواكانی پیادە، بنکەکانی مەشقی (سلێمانی-کەرکوک-دهۆک)دەکەن، کە ناوی کاندیدەکانیان بۆ ڕەوانە بکەن بۆ بەشداریکردن لە خولی 85ی کولێژی ئەرکان لە بەغداد.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، دوا كات بۆ وەرگرتنی ناوی کاندید 2024/7/15ـە.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، پێویستە پاڵێوراوە ئەو مەرجانەی تێدابێت:
1- بەکالۆریۆسی هەبێت لەزانستی سەربازی.
2- خولی سەرکردایەتی تەواوکردبێت.
3- تەمەنی لە 38ساڵ زیاتر نەبێت.
4- پلەی سەربازی نه‌قیب یان رائید بێت.
5- زمانی عەرەبی بزانێت.

ئەمانەش هەن

ئەمەریکا داوا لە عێراق دەکات بە زوویی ئەم کارە بکات

mahir

سبەی یەكشەممە لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە.

aso

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسرور بارزانی ئەنجامدا

mahir