نیسان 20, 2025
rasr.press

راگەیەنراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندراوێكی لەسەر ڕووداوی هێرشە تیرۆریستییەكەی دهۆك بڵاو كردەوە.
لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە، لە ڕۆژی 1ی 4ی 2025، لە کاتێکدا کە خەڵکی پارێزگای دهۆک لە ڕێوڕەسمەکانی جەژنی ڕەمەزان و جەژنی ئەکیتۆ بوون، کەسێکی هەڵگری بیروباوەڕی تیرۆریستیی سەر بە داعش بە ئامێرێکی تیژەوە لە ناوبازاڕ هێرشی کردە سەر هاووڵاتییان و دوو کەسی بریندار کرد.”
دەشڵێ:”دەستبەجێ هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دهۆک کەسی هێرشبەریان دەستگیر کرد کە خەڵکی سووریایە.”
ئەوەش هاتووە: لێکۆڵینەوە لە سەر بابەتەکە بەردەوامە و لە دوای کۆتاییهاتنی، دەرەنجامەکان بۆ هاووڵاتییان و ڕایگشتی ڕادەگەیەنین.

ئەمانەش هەن

هێرشکرایەسەر ئیسڕائیل کوژراو برینداری زۆر هەن

mahir

هاکان فیدان: یەپەگە و پەکەکە هیچ شوێنێکیان لە داهاتووی سووریادا نابێت

mahir

بایدن ڕۆژی چوارشەممە لە کۆشکی سپی پێشوازی لە ترەمپ دەکات.

aso