نیسان 20, 2025
rasr.press

رەشەبایەکی بەهێز چەند ناوچەیەکی هەرێمی كوردستانى گرتووەتەوە

لە شەوی رابردووەوە رەشەبایەکی بەهێز چەند ناوچەیەکی هەرێمی گرتووەتەوە و لە سلێمانی خێراییەکەی دەگاتە ٥٤ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، بەهۆی رەشەباکەشەوە چەندین دار شکاونەتەوە.

ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی راگەیاند، ئەو رەشەبایەی لە شەوی رابردووەوە چەند ناوچەیەکی هەرێمی گرتووەتەوە تاوەکو سبەینێ سێشەممە، بەردەوام دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، خێرایی رەشەباکە ١٥ مەترە لە هەر چرکەیەکدا کە دەکاتە ٥٤ کیلۆمەتر لە هەر کاتژمێرێکدا.

وتیشی، ئەو رەشەبایە؛ بای باکوری خۆرهەڵاتە و دەبێتە هۆی ئەوەی بۆ ئەمڕۆ پلەکانی گەرما نزم ببنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، رەشەباکە تاوەکو سبەینێ سێشەممە، بەردەوام دەبێت، دواتر بەشێوەی پچڕ پچڕ سەرهەڵدەدات.

بەهۆی رەشەباکەوە چەندین دار لە ناوشار و سەر شەقامی ٦٠ مەتری سلێمانی شکاون و زیانیان پێگەیشتووە.

ئەمانەش هەن

مووچەی خانەنشینان هاوتای بەغدا دەکرێت

mohammed

‎١٠ هۆکاری سەرەکی بۆ خواردنی سەوزە و میوەی زیاتر

mohammed

نێچيرڤان بارزانى پەیامێکی بۆ يادى ئه‌نفالى بارزانيیان بڵاو کردەوە.

aso