
سێشەممە، 22ـی نیسانی 2025، سعوودیە هۆشداری دا و ڕایگەیاند، سزای دارایی و زیندانی بەسەر ئەو کەسانەدا دەسەپێنێت کە ماوەی ڤیزاکەیان تەواو دەبێت و وڵاتەکە جێ ناهێڵن.
وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە تێیدا هاتووە، ئەو کەسانەی دوای تەواوبوونی ڤیزای چوونە ژووەرەوە، وڵات بەجێ نەهێڵن، 50 هەزار ڕیاڵ سزا دەدرێن و سزای شەش مانگ زیندانیشیان بەسەردا دەسپێندرێت و دواتر دیپۆرت دەکرێنەوە.
وەزارەتی ناوخۆی سعوودییە جەختی لە گرنگی پابەندبوون بە ڕێسا و ڕێنماییەکانی حەج و عومرە و ڕێنماییەکانی کارپێکراوی وڵاتەکەی کردەوە.
وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە، ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، 29ـی نیسانی بە دوا وادە دیاری کرد بۆ ئەو هەموو عومرەکاران کە وڵاتەکە جێ بهێڵن، هەروەها پێدانی ڤیزای عومرەی تا 10ـی حوزەیران ڕاگرت، هەروەها هاتنە ژوورەوە یان مانەوەی سەرجەم ئەو کەسانە خاوەن ڤیزان بۆ ناو شاری مەککە قەدەغە کرا، جگە لەوانەی بە ڤیزای حەج دێن.
هەروەها جەختی لە گرنگی پابەندبوون بە ڕێسا و ڕێنماییەکانی حەج و عومرە و ڕێنماییەکانی سعوودیە کردەوە.
وەزارەتی ناوخۆ، پێشتر سزای پێبژاردنی 100 هەزار ڕیال بۆ ئەو کۆمپانیا و دامەزراوانەی خزمەتگوزاری حەج و عومرە پێشکەش دەکەن ڕاگەیاندبوو، لەئەگەری هەر عومرەکارێک کە تا کۆتایی ئەو وادەیەی دیاری کراوە نەچێتە دەرەوە.