نیسان 20, 2025
rasr.press

‎سلێمانی لە شاری ڕۆشنبیرییەوە بۆ بارەگای سەربازی

كێ سلێمانیم نیشان دەدا؟
لە ئێستادا دۆخی سلێمانی لە شارەكانی تری هەرێم خراپترە. لە ئاستی دەسەڵاتدا كردەی هەرزەكارانە و سادەكردنەوەی سیاسەت سەرەتای دەركەوتەیەكی خراپی ئەم شارەمان پیشان دەدات.
هیچ كات بارتەقای ئیستا سلێمانی لە ئاستی سیاسی و ئابووری و ڕۆشنبیریدا دۆخی خراپ نەبووە. داخستنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەكان و مەرگی هاوڵاتی بەدەستی درۆنی تورك و داخستنی بارەگاكانی برادەرانی رۆژهەڵات و گەندەڵی و تاڵانكردنی شار، سەرەتایەكی تەواو ترسناكە بۆ گۆڕینی شار ، لە شاری ڕۆشنیرییەوە بۆ بارەگای سەربازی و كۆماندۆ. ئەوەی ناوەندی ڕۆشنبیری لەم شارە دابخات و بێشك دەیەوێت شار لە شاری ڕۆشنبیرییەوە بكات بە ئوردۆگای سەربازی.
لە هەمووی كارەساتتر بێدەنگی كۆی چین و توێژ و گروپ و پارت و قەوارە سیاسییەكانە. بێئاگا لەوەی ئەوەی ئەمڕۆ بەرامبەر بە هاوڕێكانی خۆیان ئەنجامی دەدەن و وەفایان بۆ ڕابردووی برادەرەكانی خۆیان نییە، سبەی چ وەفایەكیان بۆ هێزەكانی دەرەوەی دەسەڵات هەیە و چ زەمان هەیە نادەن بەسەریاندا و بارەگایان داناخەن؟
ئەوەی وەفای بۆ هاوڕێ و هاوسەنگەرەكانی خۆی نەبێت، هەرگیز وەفای بۆ خەڵك و پارت و گروپەكانی تر نابێت و خۆی بۆخۆی ئەمە مەسجێكە بۆ ئەوانی تریش ئەگەر قاچ خوار دانێن دەكەونە بەر هەڵمەتی كۆماندۆ.
ئەگەر ئەم بێدەنگییەی سلێمانی نەشێكت، دڵنیام دۆخی سلێمانی خراپتر دەبێت و سەرەی كۆی هێزەكانی تر دێت ( ئەگەر سێبەری خۆیان نەبن).
بەداخەوە ئێستا سلێمانی لە شاری ڕۆشنبیرییەوە بووە بارەگای سەربازی و كۆماندۆ.
نووسەر، عەزیز ڕەئووف

ئەمانەش هەن

کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی کۆتایی هات

mohammed

هەواڵی خۆش لە بارەی مووچەی مانگی سێ گەیشت

mahir

ئیسڕائیل ئامادەیە، هێرشەکە ناوی ماڵی بەرپرسانی ئێرانیشی تێدایە

mahir