نیسان 20, 2025
rasr.press

سەرۆک بارزانی سەردانی خێوەتگەی تایبەت بە گەنج و لاوانی کوردستانی سووریا دەکات

سەرۆک بارزانی سەردانی خێوەتگەی تایبەت بە گەنج و لاوانی کوردستانی سووریا دەکات

ڕۆژی سێشەممە 30ی نیسانی 2024 لە دەڤەری بارزان سەرۆک مەسعود بارزانی بە مەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە خێوەتگەی تایبەت بە گەنج و لاوانی کوردستانی سووریا، سەردانی ئەو خێوەتگەیەی کرد. جێگەی ئاماژەپێدانە ئەم خێوەتگەیە لە چوارچێوەی خولەکانی پەرەپێدانی مرۆیی بۆ لاوان و گەنجان لە لایەن دەزگەی خێرخوازیی بارزانی بەڕێوە دەچێت.
کار و چالاکییەکانی ئەو خێوەتگەیەش، سەردانی مەیدانی بۆ شوێنەوارە مێژووییەکان و گوتنەوەی وانەی تیۆریی و بابەتەکانی پەیوەست بە ژینگەپارێزی و پێکەوەژیان دەگرێتەوە.

هەر لە چوارچێوەی ئەو پرۆگرامەشدا، کار و چالاکییەکانی دەزگەی خێرخوازیی بارزانی لە کوردستانی سووریا بە شێوەی ئینفۆگرافیک نمایش کران.

ئەمانەش هەن

کۆمیسیۆن ، ژمارەی دەنگدەرانی گشتی ھەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە.

aso

ئێران ھەڕەشە لە ئەمەریکا دەکات

mahir

بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار، بانکی ناوەندیی عێراق بڕێکی زۆر دۆلارى خستووەتەڕوو.

aso