نیسان 20, 2025
rasr.press

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ بریکاری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆ بووەوە

‎ سەرۆکی حکومەت لەگەڵ بریکاری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆ بووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/9 ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەزرا زییا، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی سڤیل و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەلینا ڕۆمەناوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق ئامادەی بوو، برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و پێکهاتەکان و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و ئازاديی ئایینی و ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال تاوتوێ کرا.

بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، خۆشحاڵيی خۆی بە سەردانکردنی هەرێمی کوردستان نیشان دا و جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان، هاوپەیمان و هاوبەشێکی ستراتیژی 360 پلەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە لە عێراق و ناوچەکەدا.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامبوونی هاوئاهەنگی و کارکردن لەپێناو برەودان بە بەها هاوبەشەکانی دیموکراسی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ئازاديی بیر و ڕا و ڕاگەیاندن و ئازاديی کارکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانی و هاریکاریی بەردەوامی ئەمەریکای کرد و پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە چەسپاندن و بەهێزکردنی بنەما دیموکراسییەکان و پاراستنی ئازادی و مافەکانی مرۆڤ بەگشتی دووپات کردەوە.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە زووترین کات و پاراستنی مافەکانی پێکهاتەکانی کوردستان و چارەسەرکردنی هەموو ئەو کێشە و ئاستەنگانەی لەبەردەم پرۆسەی هەڵبژاردنن.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، جەخت کردنەوە بوو لەسەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و گرووپە نایاساییەکان و زەوینە خۆشکردن بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەرەکە و ئاوەدانکردنەوەی شنگال و گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.

ئەمانەش هەن

جەخت لە پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی قوربانییکردن دەکرێت.

aso

تڕەمپ ڕاوەناستێ، بزانە ئەمجارە کێ سزا دەدات؟

mahir

یەکێتیی ئەورووپا بە 10 ملیۆن یۆرۆ هاوکاریی لوبنان دەکات.

aso