نیسان 20, 2025
rasr.press

شەڕی نێوان عێراق و ئیداری تڕەمپ دەستی پێکرد

سەرچاوەیەکی فەرمی لە حکومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت” دەزگاکانی حکومەتی عێراق ئاگادارییەکی فەرمییان پێگەیشتووە سەبارەت بە سەپاندنی سزاکانی ئەمریکا بەسەر بانکە نوێیەکانی عێراقدا، بەهۆی تێوەگلانیان لە کارەکانی گواستنەوەی دارایی نایاسایی لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراقدا”.

ئەو سەرچاوەیە ئەمڕۆ یەکشەممە لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاندووە” دەزگاکانی حکومەتی عێراق بە فەرمی لە خەزێنەی ئەمەریکا ئاگادارییەکیان پێگەیشتووە کە وەک قۆناغی یەکەم سزا بەسەر پێنج بانکی عێراقی سەپاندووە، جگە لە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕ، بەهۆی تێوەگلانیان لە ئۆپەراسیۆنەکانی گواستنەوەی نایاسایی، هەروەها تێوەگلانیان لە قاچاخچێتی دۆلار بۆ لایەنە قەدەغەکراو و سزادراوەکانی ئەمریکا، دیارترینیان کۆماری ئیسلامی ئێرانە”.

ئەو سەرچاوەیە کە داوای کرد ناوی ئاشکرا نەکرێت، ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق ئاگادارییەکیش پێگەیشتووە کە بڕیارێکی ئەمریکی دەرچووە بۆ قەدەغەکردنی بەکارهێنانی سەرجەم کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی بۆ دەرەوەی وڵات، لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا، وەک هەنگاوێک بۆ ڕێگریکردن لە بەقاچاخبردنی دراو بۆ دەرەوەی وڵات لە ڕێگەی ئەو کارتانەوە دوای ئەوەی جموجۆڵی دارایی گوماناوی لەلایەن تیمە ئەمریکییەکەی تایبەت بە چاودێریکردنی جموجۆڵە داراییەکانی ناوخۆی عێراق چاودێری دەکرا.

ئەو سەرچاوە بەرپرسەی حکومەتی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئاگادارکردنەوەی ئەمریکا بۆ عێراق پشتڕاستی کردووەتەوە کە ئەو سزایانە دواهەمین سزا نابێت لەسەر بانکەکان و هەندێک کۆمپانیا، بەو پێیەی چاودێری کارەکانی هەندێک بانکی دیکە هەیە، ڕەنگە لە قۆناغی داهاتوودا سزایان بەسەردا بدرێت.

باسی لەوەشکردووە، ئەو بانکانەی تۆمەتبارن بە سپیکردنەوەى پارە و مامەڵەى دۆلاریان لێ قەدەغەکراوە بریتین لە بانکەکانى، (موشریقی عەرەبی ئیسلامی و بانکی یەکگرتوو بۆ وەبەرهێنان و بانکی سەنەمی ئیسلامی و بانکی میسکی ئیسلامی و بانکی ئەمینی عێراقی ئیسلامی).

لە ١٩ی تەموزی ٢٠٢٣ گەنجینەی ئەمریکا لە هەڵمەتێکدا دژی مامەڵەکردنی دۆلار بە کۆماری ئیسلامی ئێران سزای بەسەر ١٤ بانکی عێراقدا سەپاند.

ئەمانەش هەن

نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی هەولێر و بەغدا لەبارەی دەروازە سنوورییەکان

mohammed

‎ڕاگەیاندراوی كۆبوونەوەی فراوانى ‎ كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان

mohammed

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) دەكات

Abduljabar Ali