نیسان 20, 2025
rasr.press

كۆمەڵەی حەوت كۆ بوونەوەیەكی بەپەلە دەكات

كۆمەڵەی حەوت، بە شێوەی ئۆنلاین كۆ دەبێتەوە، بۆ تاوتوێكردنی هێرشەكانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل

ئەمڕۆ یەكشەممە 14/4/2024، كۆمەڵەی حەوت، بە شێوەی ڤیدیۆ كۆنفرانس كۆ دەبێتەوە، بۆ تاوتوێكردنی هێرشەكانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل.

كۆمەڵەی حەوت، لە هەریەك لە وڵاتانی، كەندا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، ئەمریكا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا پێكدێت.

دوێنێ شەو، ئێران بە سەتان فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و مووشەكی بالستی هێرشی بۆ سەر ئیسرائیل دەست پێكرد، ئەمەش دۆخی ناوچەكەی بە تەواوی بەرەو گۆڕانكاری بردووە.

هاوكات جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا، لە دوای هێرشەكە پەیوەندی بە ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل كردووە، بەگوێرەی میدیا جیهانییەكان، بایدن رایگەیاندووە، ئەوان بەشداری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ناكەن.

لەگەڵ ئەوەشدا، ئەمریكا و بەریتانیا و فەرەنسا بەشێوەی راستەوخۆ، هاوكاری ئیسرائیل بوون بۆ تێكشاندنی دڕۆنەكان و مووشەكەكان.

ئەمانەش هەن

ئەردۆغان دۆڵمە و کەبابی هەولێری خوارد

Abduljabar Ali

تورکیا.. زیادبوونی ڕێژەی هەژاری و گرنگترین هۆکارەکانی.

aso

ئه‌مڕۆ دوایین وادەی تۆمارکردنی لیست و هاوپەیمانییەکانە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

aso