نیسان 20, 2025
rasr.press

له‌سه‌ر كێشه‌ی مووچه‌ ڕێباز حه‌ملان له‌گه‌ڵ ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق كۆبوویه‌وه‌

له‌سه‌ر كێشه‌ی مووچه‌ ڕێباز حه‌ملان له‌گه‌ڵ ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق كۆبوویه‌وه‌

ڕێباز حه‌ملان، له‌سه‌ر پرسی مووچه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و بودجه‌ و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت له‌گه‌ڵ فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق له‌ به‌غدا كۆبوویه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، ڕێباز حه‌ملان، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، دوای كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ بەڕێز حاکم فائق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق داوامکرد بریارەکانی دادگای فیدراڵی لەسەر پرسه‌كانی بودجە و مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت وەک خۆی جێبەجێ بکرێت و مافی مووچەخۆرانی هەرێم تێکەڵ بە بابەتی تر نەکرێت.

له‌ بڵاوكراوه‌كه‌ی بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئه‌وه‌ش هاتووه‌، لەسەر بودجەو مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت و داوام لە جەنابیان کرد هاوکار و هەماهەنگ بێت بە پێی دەستورو بە پێی یاسای موازەنە و تەخسیساتی هەرێم و بەپێی بریارەکانی دادگای فیدراڵی لەسەر مووچەو هاوتاکردنی خانەنشینی و تۆمارکردنی فەرمانبەران و مووچەخۆران لەو بانکانەی لە هەرێمی کوردستانن و مۆڵەتی بانکی ناوەندی عێراقیان هەیە.

ڕێباز حه‌ملان باس له‌وه‌ش ده‌كات، سڵاو و رێزی جەنابی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، رێزدار کاک مەسرور بارزانیم پێ راگەیاند و دواتر زۆر بە وردی باسی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدادم بۆ جەنابی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری کرد.

 

ئەمانەش هەن

ڕوونکردنەوەیەکی گرنگ لە وەزارەتی داراییەوە.

aso

کاتی دابەشکردنی مووچە راگەیاندرا

mohammed

کەنەدا چووە پاڵ ئۆکرانیا

mahir