نیسان 20, 2025
rasr.press

لیستی مووچەی مانگی هەشت ڕەوانەی بەغدا دەکرێت

وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی هەشتی بە لێبڕینی خانەنشینی %10ـەوە گەڕاندووەتەوە وەزارەتی دارایی و ئابووری، لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتووشدا ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت.

ناوەڕاستی مانگی هەشت وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان داوای لە وەزارەتەکان کرد، لیستی مووچە بە گۆڕانکاری لێبڕینی خانەنشینی 10% ئامادە بکەن و بینێرن. مووچەخۆران مووچەی مانگی حەوتیان بە لێبڕینی خانەنشینی 10% وەرگرتووە، کە مانگەکانی پێشوو بە لێبڕینی 7% بووە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند: “وردبینی لە لیستەکان کراوە و زۆربەی تێبینییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر لیستی مووچەی مانگی هەشت چارەسەرکراون، بەشێکی کەمی ماوە و لەم هەفتەیەدا بەتەواوی چارەسەر دەکرێن و ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت”.

وەزارەتی دارایی و ئابووری تێبینییەکانی بەغدای لە بابەتی بایۆمەتری و ناوی هاوشێوە چارەسەر کردووە، ئەوانەیشی ناویان هاوشێوەیە لە لیستەکەدا بە ناوی دایکیانەوە بۆ  وەزارەتی دارایی عێراق ڕەوانە دەکرێت

ئەمانەش هەن

Abduljabar Ali

هێرشکرایە سەر کەشتییەکانی ئەمریکا لە دەریای سور

Abduljabar Ali

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی جارێکیدیکە سەردانی ھەڵەبجە دەکات

mohammed