نیسان 20, 2025
rasr.press

لە بارەی ھەرسێ مووچەکە بەرپرسێکی باڵای کورد زانیاری نوێی ئاشکرا کرد

فواد حسێن، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، موچەی ئەم سێ مانگەی فەرمانبەرانی هەرێم “كێشەی گەورەی نییە” و دەشڵێت، ئەگەر ئەو هەموارەی یاسای بودجە كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بۆ پەرلەمان نێردراوە پەسەندبكرێت، ئەوە كێشەی نەوت و لە ئاكامیشدا كێشەی بودجە چارەسەر دەبێت.

فواد حسێن، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا لەبارەی هەنگاوی داهاتو بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەدوای بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، وتی، ئێمە ئەو بڕیارەمان ناردوە بۆ پەرلەمان كە هەمواركردنەوەی یاسای بودجەیە، هیوادارین پەرلەمان لەم رۆژانەدا دەنگی لەسەر بدات. ئەگەر دەنگی لەسەر بدات ئەوە مانای ئەوەیە كە هەرێمی كوردستان دەتوانێت نەوت رەوانەی دەرەوە بكات. هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەسەر بڕیارو دەنگدانی پەرلەمان دەمێنێت. ئەگەر پەرلەمانی دەنگی لەسەر بدات دور نییە بەر لە سەری ساڵ نەوتی هەرێم هەناردە بكرێتەوە.
لەبارەی ئەوەی كە كەی كۆتایی بە هاتوچۆی نێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم دێت لەسەر بابەتی موچە؟ فواد حسێن وتی، ئەگەر پەرلەمان ئەو هەموارەی بودجە پەسەند بكات كە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ناردویەتی، ئەوە پرسی نەوت چارەسەر دەكات و نەوتی هەرێم رەوانەی دەرەوە دەكرێت، لە ئەنجامی ئەوەش پرسی بودجە چارەسەر دەبێت.
جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق لەبارەی ئەوەی كە ئایا موچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم مسۆگەر كراوە، وتی، ئەوەی من بزانم موچەی ئەم سێ مانگەی كۆتایی ساڵی فەرمانبەرانی هەرێم، كێشەی گەورەی نییە.

ئەمانەش هەن

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزترین ئاستی تۆمارکرد.

aso

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات

Abduljabar Ali

نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی هەولێر و بەغدا لەبارەی دەروازە سنوورییەکان

mohammed