نیسان 20, 2025
rasr.press

لە سووریا سێ سەربازی ئەمریکی بریندار بوون.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، بەهۆی هێرشێک بۆ سەر بنکەی سەربازانی ئەمریکی لە رۆژهەڵاتی سووریا بە رۆکێت و هاوەن، سێ سەربازی ئەمریکی برینداربوون.

رۆژی پێنجشەممە، 06ی کانوونی یەکەمی 2024، پات رایدەر، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، بە رۆکێت و هاوەن هێرشکراوەتە سەر بنکەیەکی سوپای ئەمریکا لە نزیک چەمی فورات لە رۆژهەڵاتی سووریا.

هێرشەکە شەوی سێشەممە، 3ی کانوونی یەکەمی 2024 کراوە. وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەڵێت: “لە ئەنجامدا سێ سەربازیان بەهۆی هێرشەکەوە تووشی هەژانی مێشک بوون.”

پات رایدەر بە هەڕەشەوە دەڵێت، ئەوان دوودڵ نابن بە تووندی وەڵامی ئەو هێرشانە بدەنەوە لەپێناو سەلامەتی هێزەکانیان لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا.

گوتەبێژی پێنتاگۆن، رایگەیاند فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ناسراو بە سێنتکۆم، لە لێکۆڵینەوەکانی لەو هێرشە بەردەوامە تاوەکو بزانێت کێ لە پشت ئەو هێرشەوە بووە، بەڵام رایدەر نەیشاردەوە کە لە نزیک ئەو ناوچەیەی هێرشەکەی تێدا کراوە، گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی تێدایە و چالاکن.

ئەو هێرشەی نزیک بنکەیەکی ئەمریکا لە سووریا لە کاتێکدایە زیاتر لە هەفتەیەکە جارێکی دیکە شەڕوپێکدادانەکانی نێوخۆی سووریا دەستیان پێکردووەتەوە و گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، بەتایبەت چەکدارانی تەحریر شام توانیویانە لەو ماوە کورتەدا رووبەرێکی فراوان لە باکوور و رۆژئاوای سووریا کۆنترۆڵ بکەن، لەنێویاندا هەردوو شاری ستراتیژیی حەلەب و حەما.

لەبارەی ئەو رووداوانەوە، پات رایدەر دووپاتیکردەوە، “ئەمریکا هیج رۆڵێکی نییە لەوەی ئێستا لە باکووری رۆژئاوای سووریا و تەحریر شام روودەدەن.”

ئەمانەش هەن

پارێزگاری هەولێر لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار دەکاتەوە،

mohammed

هەرێمی کوردستان نیەتی جدی و ڕاستگۆیانەی هەیە بۆ چارەسەری سەرجەم کێشەکان

Abduljabar Ali

ئیسماعیل هەنیە لە هێرشێکدا کوژرا.

aso