پۆلیسی گەرمیان بەدوای کارمەندێکی دەروازەی پشتە دەگەڕێت، کە زیاتر لە 240 ملیۆن دیناری بردووە و ڕایکردووە.
ڕۆژی پێنجشەممە 15-8-2024، بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی پشتە سکاڵایەکی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان کردووە، لەسەر ئەوەی کارمەندێکی دەروازەکە زیاتر لە 240 ملیۆن دیناری دزیوە و ڕایکردووە.
عەلی جەمال؛ گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایدەکات:پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ سەرەداوێکمان لەبارەی شوێنی تۆمەتبارەکە دەستنەکەوتووە.”
ئەو پارەی دزراوە باج و ڕسوماتی کاڵا هاوردەکانە کە لە دەروازەکە کۆدەکرێتەوە.
دەروازی پشتە، دەروازەیەکی سنووری نافەرمییە لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران، دەکەوێتە نێوان پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان.