هەڵمەتی چاندنی درەخت لە گەڕەک و ناوەندە حکومییەکانی هەولیر بەردەوامە، دەستەی ژینگە بێبەرامبەر درەختی چوار وەرزە بۆ هاووڵاتیان دابین دەکات.
دڵشاد هیرانی، بەرپرسی دەستەی ژینگەی هەولێر ڕایگەیاند : ڕۆژانە 50 تاوەکو 100 درەخت بە هاووڵاتیان دەدەین، بۆ فەرمانگە حکومییەکانیش 100 تا 500 درەخت دەبەخشین.
لە 22-2-2024، دەستەی ژینگەی هەولێر هەڵمەتی درەخت بەخشینی دەستپێکردووە، ئەم هەڵمەتەش هەموو شوێنێک دەگرێتەوە جگە لە شوێنە ئەهلییەکان.
ئەو درەختانەی دەستەی ژینگە دەیانبەخشێت هەر چوار وەرزەکە سەوزن، وەک سنەوبەر، زەیتوون و جۆری دیکە.