نیسان 20, 2025
rasr.press

لە کوردستانەوە لێکۆڵینەوە لە کوشتنی حەکیم دەست پێدەکات

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لێكۆڵینەوە لە كوژرانی حەكیم لوقمان دەكات، كە خەڵكی كەلەكینی سنووری پارێزگای دهۆكە و لە توركیا لەلایەن گرووپێكەوە بە چەقۆ كوژرا.

ئەمڕۆ یەكشەممە 1ی 9ی 2024، دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی كوردستان بەیاننامەیەكی بڵاو كردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: “بەداخەوە هەواڵی کوشتنی هاووڵاتییەکی هەرێمی کوردستانمان بیست، کە خەڵکی کەلەکینە لەسنووری شاری دهۆک بەناوی (حەکیم لوقمان) لەشاری ئەستەنبولی تورکیا.”

ئاماژەی بەوەش كردووە، كە “بەگوێرەی قسەی کەسوکارەکەی ئەو هاووڵاتییە تەنها لەبەر ئەوەی بەکوردی قسەی کردووە لەلایەن چەند کەسێکەوە لە کافتریایەکی شاری ئەستەنبول لە تورکیا هێرشی کراوەتە سەر، ئەو هەواڵە هەمووانی نیگەران کرد پێشهاتێکی خراپە بۆ وڵاتێکی گەورەی وەک تورکیا، کە بە وڵاتێکی گەشتیاری ناسراوە و ساڵانە هەزاران هاووڵاتی بۆ گەشت و بازرگانی سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن و بۆ هەرێمی کوردستانیش تورکیا وڵاتێکی گرنگ و دراوسێیە.”

دەستەی مافی مرۆڤ ڕاشیگەیاندووە: “ئێمە سەرەڕای ئەوەی ئیدانەی کوشتنی ئەو هاووڵاتییە دەکەین لێرەوەش لەڕێگەی كونسڵخانەی تورکیا لەهەرێم و لە ڕێگەی حکوومەتی هەرێم و پەیوەندی دیبلۆماسی نێوان هەردوولا داوا دەکەین حکوومەتی تورکیا لێکۆڵینەوە بکات لە ڕووداوەکە و تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و بدرێنە دادگە و بەسزای یاسایی خۆیان بگەن و ڕێکاری پێویست بگیرێتە بەر بۆ پاراستنی گەشتیار و سەردانیکاران.”

باسی لەوەش كردووە، كە بەو بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانییەكە دەكەن و هیوای ئارامیان بۆ دەخوازن.

ئەمانەش هەن

هەواڵی نوێ لەبارەی مووچەوە راگەیاندرا

mohammed

ئەوەی فەرمانبەران دەیانویست، مەسرور بڕیاری لێدا

mahir

وەبەرهێنانی ئیمارات لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە دوو ملیار دۆلارە

Abduljabar Ali