م
بەفەرمی:
بەفەرمانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان لەمەودوا سێ ھێلی پەیوەندی ٢٤ کاتژمێری بۆ ھاوڵاتییان دادەنرێن، لەھەر کوێیەک دوکەڵی پیس و ھۆکارەکانی پیسکردنی ژینگە بینران؛ پەیوەندی بەو ھێلانەوە دەکەن و سزای قورسی ئەو کارگەو و کەسانە و خاوەن مۆلیدە و … دەدرێت.
دوای بڕیارەكانی ئەمڕۆی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لەبارەی ژینگە و پاراستنی خەڵك لە هەولێر و دهۆك، سبەی هێڵی گەرمی ژینگەپارێزی لە هەولێر دادەنرێ.
ئەمڕۆ یەكشەممە 12ی كانوونی دووەم، دڵشاد هیرانی بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، رایگەیاند، رێكارەكانی پاراستنی ژینگە توندتر دەكرێن و سەرجەم پاڵاوگەكان بە یاسایی و نایاسایی، ئەوەی پابەندی رێنوێنییەكان نەبێت دادەخرێن.
“لە سبەیەوە سێ هێلی گەرمی پێوەندی دادەندرێن، بۆ ئەوەی هەر هاووڵاتییەك ئۆتۆمبیلێكی بینی دووكەڵ بڵاو بكاتەوە خێرا لە ڕێگەی وێنە و ڤیدیۆ ئاگەدارمان بكاتەوە، بەم جۆرەش ڕاستەوخۆ پێبژاردنی بەرانبەر دەكرێت”. بەرێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر وایگوت.