نیسان 20, 2025
rasr.press

نووسینگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.

نووسینگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی له‌ باره‌ی ڕۆژانی جه‌ژنی پیرۆزی قوربان بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، بەپێی ئەو ئامادەکاری و پلانانەی بۆ چوار ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز، لەلایەن لیژنەى ئەمنى پارێزگای هەولێر بەسەرپەرشتی پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستی پاراستنی ئارامی و ئاسایش شار و سەر و ماڵ و سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان ئامادەکاری بۆ کرابوو، پلانەکە وەک خۆی و بە سەرکەوتووی و بەبێ گیر و گرفت جێبەجێکرا.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، ئاماری گشتیی ژمارەى هاتنى گەشتیاران و ڕووداوەکانی ڕۆژانی جەژن لە سنووری پارێزگاکەمان بەمشێوەیەی خوارەوە بووە:-
یەکەم/ گەشتوگوزار:-
پلانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر بۆ ڕۆژانی جەژن، وەک چۆن داڕێژرابوو تەواوی بڕگەکانی وەکو خۆی و بە سەرکەوتووی جێبەجێکران، لەوانە دانانی لیژنەی تایبەتی خزمەتگوزاریی پێویست بۆ گەشتیاران لە بازگەکان و دابەشکردنی ژمارەی تەلەفۆن بەسەر گرووپە و گەشتیاران و پێکھێنانی لێژنەی تایبەت بۆ بەدواداچوون لە ڕەوشی گەشتیاران لە بنکە گەشتیارییەکان. ژمارەی ئەو گەشیارانەی لە ڕۆژانی جەژن سەردانی هەولێری پایتەختیان کردووە بریتی بووە لە (117 هەزار و 421) گەشتیار.
دووەم/ ئاسایشی هەولێر:-
بەپێی ئەو پلان و ئامادەکاریانەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر داڕێژرابوو، وەکو خۆی و بەبێ هیچ گرفتێک جێبەجێکراوە و بۆ هەرحاڵەتێکی  پێویستیش، سەرجەم هێزەکانیان لە ئەرک دابوونە.
سێیەم/ پۆلیس:-
سەرجەم هێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە هەموو بەش و هۆبەکان لەڕۆژان جەژن، لەئامادەباشی تەواودابوونە و پلانەکان وەک چۆن داڕێژرابوو، وەکو خۆی و بە سەرکەوتووی جێبەجێکراوە، لە ڕۆژانی جەژن (54) تاوان تۆمارکراوە، (51) تاوان ئاشکراکراوە، (1) تاوانیش لە ژێرلێکۆڵینەوە دایە.
چوارەم/ هاتووچۆ:-
سەبارەت بەپلانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بۆ ڕۆژانی جەژن، وەک چۆن داڕێژرابوو تەواوی بڕگەکانی وەک خۆی و بە سەرکەوتووی جێبەجێکران، لەماوەی ڕۆژانی جەژن (3) ڕووداوی هاتووچۆ ڕویداووە و تەنها زیانی مادی لێکەوتۆتەوە.
پێنجەم/ بەرگری شارستانی:-
تەواوی بنکەکانی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بۆ ڕۆژانی جەژن لە ئەرک دابوون، لەوماوه‌یەشدا (29) حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە هەبووە، کە (22) حاڵەتیان سووتانی پووش و پاوان بووە و حاڵەتەکانی تریش (3) ئۆتۆمبێل و (3) خانوو و (1) دوکان بووە، سەرجەمیان لە لایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە کۆنترۆڵکراوە و خۆشبەختانە جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە.
شەشەم/ تەندروستى:
لەڕۆژانی جەژن تەواوى تیمە تەندروستیەکان و نەخۆشخانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر لە ئەرک دابوونە، (3263) نەخۆش سەردانى نەخۆشخانەکانی سنووری پارێزگای هەولێریان کردووە، (154) منداڵ لە هەردوو ڕەگەز لە دایک بوونە و (222) نەشتەرگەرى گەورە و بچووک ئەنجامدراوە.
حەوتەم/ شارەوانی:
سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و تیمەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، لە ڕۆژانی جەژن لە ئەرک دابوونە و لەو ڕۆژانەشدا (1090) تۆن زبڵ و پاشماوە لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر کۆکراوەتەوە و لە زبڵخانەی کانی قڕژاڵە چارەسەریان بۆ کراوە.
هەشتەم/ کوشتارگە
لەماوەی چوار ڕۆژی جەژن، لە کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر (269) ئاژەڵی گەورە و (759) ئاژەڵی بچووک کراوەتە قوربانی، ئاژەڵە گەورەکان (53 هەزار و 800 کیلۆگرام) بوونە و ئاژەڵە بچووکەکانیش (17 هەزار و 457 کیلۆگرام) بوونە.
هه‌ره‌وه‌ها لەکۆتاییدا نووسینگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاندووه‌، دەستخۆشی لە تەوای قائیمقامیەت و ناحییە و یەکە کارگێڕی و ئیدارییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و هێزە ئەمنیەکان و تەندروستی و تیمی شارەوانیەکان و ژینەگەپارێزان دەکەین، کە لە ماوەى ڕۆژانی جەژن وێڕاى پشووى فەرمانگەکانیان لە ئەرکدابوونە و ڕێگربوونە لە ئەنجامدانی سەرپێچی و زێدەڕۆییەکان، جارێکی تر وەکو پارێزگاى هەولێر هاوڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویست دڵنییا دەکەینەوە وەک هەمیشە لە خزمەتی ئێوەدا دەبین بۆ دەستەبەرکردن و گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان و بە هەموو توانایەکمانەوە بە پشت بەستن بە توانا و چاووکراوەیی هێزە ئەمنیەکان، شەو ڕۆژ دەخەینە سەریەک بۆ پاراستنی سەلامەتی و پارێزگاریکردن لە سەر و ماڵتان.

ئەمانەش هەن

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی ناوەندی فەڕەنسی بۆ توێژینەوە لەسەر عێراق دەكات

Abduljabar Ali

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، پێویستە كاتێكی نوێ‌ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریبكرێت

Abduljabar Ali

ئەو شەش كەسە هاوكاری زیندانییەكەی سلێمانیان كردبوو بۆ هەڵهاتن

mohammed