نیسان 20, 2025
rasr.press

نەبەز عەبدولحەمید : زۆربەی کێشەکانی کەمئاوی هەولێر چارە کراون.

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 5ـی ئابی 2024، نەبەزعەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر، ڕاگەیاند، زۆربەی گرفتی کەم ئاوی هەولێر چارە کراون، هەندێکیان بە هۆی کەمیی کارەبا بووە.

قایمقام دەڵێت: ئەو کێشەی کەمئاوییەی لە چەند گەڕەکێکی هەولێر هەبوو، چارە کراوە لە ڕێگەی دابینکردنی تەزووی کارەبای مووەلیدە ئەهلییەکان بۆ بیرەکان، بەو بودجەیەی لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە تەرخان کراوە بۆ کەرتی ئاو، بە لێدانی بیری نوێ، ڕێژەیەکی زۆر لەو گرفتانە نەماون.

دەشڵێت: ئیستە دەیان بیری تازە لێدراون لە جێگەی ئەو بیرانەی کە وشک بوون و چەندان تۆڕی ئاو دانراوە، هەروەها ئەو بیرانەی پێویستییان بە کارەبا بووە بۆیان دابین کراوە، هەموو ئەوانەش لەسەر ئەرکی حکوومەت بووە.

نەبەز عەبدولحەمید ڕاشیگەیاند “هۆیەکی دیکەی گرفتی کەمئاوی خودی هاووڵاتییانن کە دەست بە ئاوەوە ناگرن، ئاوێکی زیاد لە پێویست بەکاردەهێنێت و شەقام و ئۆتۆمبیلی پێ دەشوات لە کاتێکدا دراوسێکەی ئاوی خواردنەوەی نییە؛ ئەوەش کێشە بووە.

ئەمانەش هەن

هێرشکرایە سەر کەشتییەکانی ئەمریکا لە دەریای سور

Abduljabar Ali

سەرۆک بارزانی سەردانی خێوەتگەی تایبەت بە گەنج و لاوانی کوردستانی سووریا دەکات

Abduljabar Ali

پێنج ساڵ دوای ڕووداوەکە، هێشتا بکوژانی ئامانج بابانی و خێزانەکەی نەدۆزراونەتەوە.

aso