21.5 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

نەخۆشخانەیەكی دیكەی منداڵان لە هەولێر كرایەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر رایدەگەیەنێت كە نەخۆشخانەیەكی دیكەی راوێژكاری منداڵانیان كردۆتەوە ئەویش لەنێو نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێرە.

تەندروستی هەولێر رایگەیاند:بەهۆی لۆدێکی زۆر لەسەر نەخۆشخانەی راپەرین بۆ نەخۆشییەکانی منداڵ و لەپێناوی ئەوەی منداڵە خنجیلانەکان بێ بەش نەبن لە خزمەتی تەندروستی، توانرا بەشی ڕاوێژکاری منداڵان بە چەند دکتۆرێکی پسپۆر لە بواری نەخۆشییەکانی منداڵان لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا-هەولێر بکرێتەوە.

جەختیشی كردەوە كە لە پلانیان دایە کاتەکانی تریش وەك ئێوارە و شەوانیش لە ماوەیکی نزیک ئەم خزمەتگوزارییە بخرێتە خزمەت.

ئەمانەش هەن

كەشو هەوایەكی سەختی باراناوی بەڕێوەیە

mahir

نێچيرڤان بارزانى گه‌ڕايه‌وه‌ هه‌ولێر

Abduljabar Ali

هەفتەی داهاتوو هەزاران پێشمەرگە سوودمەند دەبن

mahir