نیسان 20, 2025
rasr.press

هەواڵی گرنگ لە بارەی مووچە راگەیەنرا

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا شاندی هاوبه‌شیی وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دووه‌مین كۆبوونه‌وه‌یان ده‌كه‌ن.

دووشه‌ممه‌، 27ـی كانوونی دووه‌می 2025، فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت بەو هەموارەی لە پەرلەمانی عێراقە لەباره‌ی دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هه‌رێمی كوردستان قسه‌یان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ تێپه‌ڕێندرێت.

فوئاد حوسێن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو شاندی هاوبه‌شیی وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دووه‌مین كۆبوونه‌وه‌یان ده‌كه‌ن.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌روه‌ها سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشا، له‌گه‌ڵ هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسیان له‌ دووباره‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌.

ئەمانەش هەن

لە سلێمانی دایك و كچێك بە چەقۆ پیاوێك دەكوژن

mohammed

زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان

mohammed

شاندی ھەرێم بۆ چەند پرسێکی گرنگ دەچنە بەغدا

mahir