نیسان 20, 2025
rasr.press

هەواڵێكی گرنگ لە کاتی خۆی بۆ فەرمانبەران

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایدەگەیەنێت، لە درێژەی پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا، لەژێر ڕاسپاردەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەجبەی دووەمی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەست پێدەكات و مامەڵەی وەرگرتنی وەجبەی دووەمی پێدانی زەوی بۆ 27 وەزارەت و فەرمانگە تەواو بووە و تێیدا 240 هەزار 111 فەرمانبەر لێی سوودمەند دەبن.

ئەمرۆ یەكشەممە 9ی 2ی 2025، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: “لە درێژەی پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا و لەژێر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە سەرپەرشتیی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، وەجبەی دووەمی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەست پێدەکات.”

ئاماژەی بەوەش داوە، كە “مامەڵەی وەرگرتنی وەجبەی دووەمی پێدانی زەوی بۆ 27 وەزارەت و فەرمانگە تەواو بووە، کە تێیدا 240 هەزار و 111 فەرمانبەر لە وەرگرتنى زەوی سوودمەند دەبن.”

ڕاشیدەگەیەنێت: “پێدانی زەوی هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، لە فەرمانبەرانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە، سۆران، ڕاپەڕین، گەرمیان و زاخۆ.”

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەوەشی خستووەتە ڕوو، “ڕۆژی 27ی ئاداری 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، چەندین بڕیاری لە بەرژەوەندیی دۆخی هاووڵاتییانی کوردستان دا، یەکێک لەو بڕیارانە بەخشینی زەوی بوو بە فەرمانبەرانی کەرتی گشتی بەپێی مەرج و ڕێنماییەکان.”

ئەمانەش هەن

لیستی مووچە کێشەی نەماوە، ئەم مانگە زووتر مووچە دابەشدەکرێ

mahir

ئەم هەفتەیە پارەکە دەگات و ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت

mahir

مەلا بەختیار: یەکێتی بەرپرسیارە لە دۆخی ئەمنی و داگیرکاری زەوی لە سلێمانی”

mohammed