17.7 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

هەواڵێکی خۆش بۆ هێزەکانی ئاسایش

هاوشێوەی فەرمانبەرانی دیكەی شارستانی هەرێم، هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ (پۆلیس و ئاسایش) لە یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق سوودمەند دەبن.
بەرپرسێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند “پۆلیس و ئاسایش، هاوشێوەی فەرمانبەرانی دیكەی شارستانی هەرێم، لەم یاسایە سوودمەند دەبن و كەمترین مووچەیان دەبێتە 500 هەزار دینار، هاوكات ئەگەر مووچەی خانەنشینییەكەشیان نەگەیشتە ملیۆنێك دینار، ئەوە مانگانە بڕی 100 هەزار دیناری دیكەیان لە لایەن حكومەتی عێراق پێ دەدرێت.”
ئەو بەرپرسەی هەرێم زانیاری زیاتر دەخاتە ڕوو و دەڵێ “كەسێك مووچەكەی ببێت بە 500 هەزار، بەگوێرەی هاوتای مووچەی لەگەڵ عێراق، ئەگەر خۆی لە ژیاندا مابێت، ئەوا 100 هەزاری تری بۆ دەخرێتە سەری و دەبێت بە 600 هەزار، بەڵام ئەگەر كۆچی دوایی كرد بێت و یەك وارسی هەبێت، دەبێت بە 320 هەزار، ئەگەر دوو وارسی هەبێت دەبێت بە 360 هەزار دینار.”
ئاشكراشی دەكات كە هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ سەربازیی نین و تەنیا پێشمەرگە لەو یاسایە سوودمەند نابێت.
بەگوێرەی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق، هەر فەرمانبەرێك لە كاتی خانەنشینبوونی بڕی 12 مووچەی بەسەر یەكەوە پێ دەدرێت و كەمترین مووچەی مانگانەشی 500 هەزار دینارە، لەگەڵ 100 هەزار دینار بژێوی,”
ئەوانەی لە دوای ساڵی 2014 خانەنشینبوون ( خانەنشینی + دەرماڵەی خزمەت و بڕوانامە + 100 هەزار دینار) یان بۆ حیساب دەكرێت و كەمترین مووچەیان 500 هەزار دینار دەبێت.

ئەمانەش هەن

سبەی پارەکە دەگات و دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێ

mahir

ماوەی تۆمارکردنی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە.

aso

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران

Abduljabar Ali